ناوەندی پەیوەندی گورچیلە لە کوردستان دەکرێتەوە

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە زۆر بوونی ڕێژەی نەخۆشیی گورچیلە لە کوردستاندا، وتی: هەوڵ دەدەین ناوەندنی پەیوەندی گورچیلە لە پارێزگادا بکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحید یووسفی نژاد لە ڕێوڕەسمی ڕیزنان لە چالاکانی بواری هەواڵ، ڕاگەیاندن و زانیاریبەخشینی هاوپەیوەند بە تەندروستی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ناوەندی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لە هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە بواری دەستەبەر کردنی هەزار  تەختی گەڕۆک، کردنەوەی ناوەندەکانی  سڵامەت و یانەی تەندروستی، وەبەرهێنانی پڕۆژەگەلی گۆڕانکاری لە سیستەمی پزیشکی و توندروستی، ناوەندەکانی ڕاهێنان و توێژینەوە لە ئاستی پارێزگادا هەواڵی دا.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتیشی: دەوڵەمەندکردنی جیهازاتی وەک تەختی تایبەتی ICU  و CCU، کیمیا دەرمانی، ناسین و هێڵەکگەری شێرپەنجە، کەرتی ئۆرژانسیی نەخۆشخانەکان، بلووکی زاوزێیLDR  و هەروەها کلینیکی تایبەتی بەشێکن لە پڕۆژە ئەنجام دراوەکان لە بواری گۆڕانکاری لە سیستەمی پزیشکی و تەندروستیی پارێزگا.

یووسفی نژاد هەروەها ئاماژەی بە کەمایەسییەکان لە بواری پەیوەندی ئێسک و مێشک، دڵ و سیە بە هۆی پسپۆڕێتی و نەبوونی ئیمکانات لە کوردستاندا کرد و بەڵێنی دا کە لە پێناو زۆر بوونی ڕێژەی نەخۆشیی گورچیلە لە پارێزگادا ناوەندنی پەیوەندی گورچیلە بکرێتەوە.

News Code 28172

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =