بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ستۆڤێنی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵم کە بۆ یەکەم جار وەزیری دەرەوەی ستۆنی سەفەری ئیران دەکات. ئێمە یەکەم وڵات لە جیهاندا بووین کە دانمان بە سەربەخۆیی ئێستۆنڤێنیدا نا.
زەریف لە میانەی ئەم کۆنفڕانسەدا سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە توانی مووشەکی ئیران وتی: قسەکانی کری ئەوەندە بێ مانا بوو کە خودی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش وتی شتی وا لە ئارادا نییە. ئەگەر جان کری قسەیەکی لەسەر سیستمی مووشەکی ئێران هەیە و ئەوە سەرەتا دەبێت باس لە کەم کردنەوەی هەناردنی چەک بۆ ناوچەکە بکات.
ئەو درێژەی دا: من لام وایە کە ئەمریکا خۆشی بە باشی دەزانێت کە بابەتی توانی بەرگریکارانەی ئێران قسەی لەسەر ناکرێت و لە بەرجامیشدا بە ڕوونی باس کردن لە توانی مووشکی ئێران وەلا نراوە. ئەو قسانەی کری کە ئێران پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکات بە تەواوی دوورە لە ڕاستی و هەمووی لەمڕۆدا بە باشی دەزانێت کە چۆن داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق، بووە هۆی سەرهەڵدانی توندڕەوی لە ناوچەکەدا و ئیستەش ڕونە کە چۆن داعش و هاوپەیمانەکانی بوونەتە کێشە و مەترسی بۆ ناوچەکە.
زەریف وتی: ئمڕۆ کری دەبێت لە خۆی ببپرسێت؛ چەکەکانی داعش لە کوێوە دابین دەکرێت؟ هەروەها بپرسێت کە نەوتی داعش کێ دەیسێنێت؟ یان ئاسەوارە دزراوەکانی عێراق و سووریا لە کام وڵات دەفرۆشرێت؟ ئەم پرسیارانە دەبێت وڵام بدرێتەوە. جیهان هیلاک بووە لەوەی بەردەوام ئێران بێ بنەما و هیچ هۆیەک توانبار دەکرێت.
ئەو سەبارەت بە کێشەی قەرەباغ وتی: ئێمە لەگەڵ چارەسەری ئاشتیانەی هەموو کێشەکانین، ئەمڕۆ ناوچەکە بەرەوڕووی کێشەی توندڕەوی بووەتەوە و هەر هەموومان دەبێت لە دوای ئەوە بین تاکوو ئەم ناوچەیە کە جێگەی ژیانی هەموومانە لە ئاگری شەڕ و توندڕەوی بپارێزین.
Your Comment