بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن ئەشتەری لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لە گەڵ پزیشکان و سەردانی نەخۆشخانەی ئیمام سەجاد (دخ) ڕایگەیاند: بە پێی ڕێککەوتنەکان لە رۆژانی داهاتوودا سنووری خوسرەوی دەکرێتەوە و هاوئاهەنگی پێویست بۆ هاوتوچۆی زیارەتکارانی ئیمام حسێن (دخ) لەو سنوورەوە ئەنجام دەدرێت.
فەرماندەی هێزی ئینتزامی لە درێژەدا وتی: بە ئاوردانەوە لە ئاستی زیارەتکارانی مانگی موحەڕەم و بە تایبەت لە چلەی ماتەمین، پێویستی کرانەوەی ئەو سنوورە بە تەواوی هەست پێ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: هەڵوەشانەوەی ڤیزا بۆ سەفەری بە عێراق لەوڕۆوە ئەنجام دەدرێ و تا کۆتایی مانگی سەفەر درێژەی هەیە. هەروەها زیارەتکاران لەوڕۆوە دەتوانن بۆ پەڕینەوە لە خاکی ئێران سەردانی سنووری خوسرەوی بکەن.
بۆچوونی ئێوە