بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە فورات نیووز، دایکانی ئاشتی ناسراو بە دایکانی شەممە، بە ئامادەبوون لە ماردین و تەڤلبوون بە ناڕەزایەتییەکانی ماردین لە دژی دانانی سەرپەرەشت بوو شارەوانیگەلی گەورە شارانی کوردنشین، پاڵپشتیی خۆیان بۆ شارەوانە کوردەکان ڕاگەیاند.
دایکانی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیک ڕایانگەیاند: سەرپەرەشتانی دیاری کراو بۆ شارەوانیگەلی سارە کوردنشینەکان بە فەرمی ناناسین و بەرگری لە ئیرادە و نوێنەرانی خۆمان دەکەین.
شایانی باسە، لە گەڵ بڵاوکرانەوەی ئەو بەیاننامەیە پەرلەمانتارانی تورکیا و دایکانی شەممە لە شارە جۆراوجۆرەکانی تورکیاوە گەیشتنە ماردین و لە پارکی کاریۆلاری بەشی ئۆرتۆکلۆی ماردین کۆبوونەوە.
دایە سوڵتان لەو کۆبوونەوەیە بە نوێنەریی دایکانی شەممە رایگەیاند: ئێمە نامانەوێ کەس گیانی لە دەست بدات. ئێمە خوازیاری ئاشتین. مەرگ رێگە چارە نییە. ئێمە دایکی سەربازان، پۆلیس و هێزەکانی پەکەکەین.
Your Comment