ئێران توانایی بەرهەم هێنانی هەموو جۆرە جیهازاتێکی بەرگری هەیە

سەرۆکی کۆلیژی باڵای بەرگری نەتەوەیی ئێران وتی: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێگەیەکدایە کە بە پێی پێداویستی و هەڕەشە نوێیەکان دەتوانێت هەموو جۆرە جیهازاتێکی بەرگری بەرهەم بهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری، سەردار ئەحمەد وەحیدی سەرۆکی کۆلیژی باڵای بەرگری نەتەوەیی لە سەردان لە پیشانگای پیشەی بەگری وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی بەنرخە چونکوو جگە لە کارگرلێکی سەرکەوتوو کە لە بواری پیشەی بەگری ئەنجام دراوە، دەستکەوتێکی گرینگی دیکەمان بە ناوەی ٣٧٣ بەدەست هێناوە.

سەردار وەحیدی بە وتنی ئەوەی کە دوژمنان بیریان نەدەکردەوە بتوانین ئەو گرینگە دەست بخەین، وتی: ئەو پڕۆژە بە پشت بەستن بە خودا ئەنجام بووە کە تەواوی لایەنەکانی لە بواری کاتی بەرهەم هێنان و توانی ڕکابەری لە گەڵ نموونە پێشکەوتووەکان، دەستکەوتێکی گرینگ دێتە ئەژمار.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکە ئۆتۆمبیلی سەربازی تا لانچر، ڕادار و مووشەک و بە تایبەتی سیستەمی بەرگری ئاسمانی باوەڕ ٣٧٣ بە دەستی لێزانانی بەرگری وڵات داڕێژراوە و بەرهەم دێت وتی: ئەمڕۆکە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێگەیەکدایە کە بە پێی هەڕشەی نوێ و پێداویستییەکان دەتوانێت هەموو جۆرە جیهازاتێکی بەرگری چێ بکات.

News Code 28101

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =