بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە رۆژی دووهەم ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی تەکواندۆ لە بەشی پیاوان، تەکواندۆکارانی زانکۆی ئازاد بە بردنەوە لە کۆریای باشوور بە ئەنجامی ٧١ بە ٦٦ پاڵەوانی جامی جیهانییان مسۆگەر کرد.
زانکۆی ئازاد لە سەرەتا بە ئەنجامی ٤٨ بە ٣٣ لە کازاخستانی بردەوە و لە قۆناغی بەر لە فیناڵ چینی بە ئەنجامی ٦٦ بە ٥٣ بەزاند.
ئەو تیمە بە سەرڕاهێنەریی سەید نێعمەت خەلیفە پێکهاتبوو لە حسێن لوتفی، ئەمیر محەمەد بەخشی، سینا بەهرامی، عێرفان نازمی و سەعید ڕەجەبی.
شایانی باسە، بەیانی ڕکابەرییەکانی بەشی هاوبەشی (ژنان و پیاوان) بەڕێوە دەچێ و یانەی ئێران لە یەکەمین هەنگاودا ڕووبەڕووی ساحلی عاج دەبێت و پاشان لە گەڵ ڕووسیا یان ئەمریکا ڕکابەری دەکات.
ئەم خولە لە ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی تەکواندۆ بە ئامادەبوونی ٩٧ تەکواندۆکار لە ١٠ وڵاتی جیهانی لە شاری وۆشی چین بەڕێوە دەچێت.
Your Comment