بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، دیمیتری پولیانسکی، جێگری باڵوێزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کە لە سەر بابەتی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تایبەتی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڕێوە چوو، داوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و کۆتایی هێنان بە هەڕەشەی ئەمریکا دژی ئێرانی کرد.
بە وتەی ئەو دیپلۆماتە ڕووسە، ناتوانرێت داوا لە تاران بکرێت کە دانوستان بکات و هاوکاتیش گەمارۆی بە سەردا بسەپێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لەخۆبوردوو بن، درێژەی دا: هەمووان پێویستە هەول بدەن تا لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماتیکەوە ئاڵۆزییەکان کەم بکەنەوە و کێشەکانی خۆیان جارەسەر بکەن. ئەوەش باس لە ئەوە دەکات کە پێش هەموو شتێک ئەبێ ئۆلتیماتۆم، گەمارۆ و هەڕەشەکان هەڵبوەشێتەوە.
باڵویزی ڕووسیا بە ڕەخنە لە کردەوەی ئەمریکا لە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ زیادی کرد: لە ڕاستیدا ئەمریکا بە لەبەرچاو نەگرتنی ژمارەیەک لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەو وڵاتانەی کە بە دوای بەڕێوە بردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ن سزا دەدات.
Your Comment