بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قایمقانى سلێمانى و كونسوڵى نوێى ئێران لە سلێمانی بۆ تاوتوێی په‌یوه‌ندییه بازرگانى و كلتورى و فهرههنگییهكانى نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران کۆبوونەوە.
مه‌هدی شوشته‌ری، كونسوڵی نوێى كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی سه‌ردانى قایمقامیه‌تى سلێمانى كرد و له‌لایه‌ن ئاوات محه‌مه‌د قایمقامى سلێمانى پێشوازى لێكرا.
قایمقامى سلێمانى لە کۆبوونەوەکەدا رایگه‌یاند: "هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى مێژوویى كلتوورى و فه‌رهه‌نگى و بازرگانى و ئابوورى تۆکمەیان هەیە .
ئاماژەی بەوەشکرد کە "خوازیارى ئه‌وه‌ن هه‌نگاوى زیاتر بنرێت بۆ چڕکردنەوەی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى كه له نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا هه‌یه".
قایمقامى سلێمانى داواشى له كونسوڵى ئێران له سلێمانى كرد له هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌ل و مه‌وادى خۆراكى ره‌چاوى كوالێتى و جۆرى بكرێت و هانى باشترین كۆمپانیا ئێرانییه‌كانیش بدرێت له سلێمانى و كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
هاوکات مه‌هدی شوشته‌ری، كونسوڵی نوێى كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند، خۆشحاڵن به‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه كلتورى و بازرگانیه‌ى كه له نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه.
جه‌ختیشى له په‌ره‌پێدانى زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه و وتی: "كۆمارى ئیسلامى ئێران خوازیارى ئه‌وه‌یه بره‌وى زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه بدرێت و له خاڵه سنورییه‌كان كارئاسانى ته‌واو بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان بكرێت".
كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رونیشیکردەوە: "كارده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى چوار ده‌روازه‌ى سنوورى دیکە له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كه ده‌كه‌ونه سنوورى پارێزگاى سلێمانى".
Your Comment