ڕێز لە هونەرمەندی کورد موحەمەد جەلیل عەندەلیبی گیرا

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە موحەمەد جەلیل عەندەلیبی، مۆزیسیان و ژەنیاری کورد، ڕۆژی هەینی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت، لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت، بە بۆنەی تەمەنێک خزمەتی هونەری  موحەمەد جەواد عەندەلیبی ژەنیار و مۆزسیانی کورد بە مۆسیقای وڵات، ڕێز لەو هونەرمەندە گیرا.

ناوبراو لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی: ٤٥ ساڵە کە بە شێوەی تەکنیکی لە بواری مۆسیقا چالاکی دەکەم و بەرهەمی کارم بووەتە ٣٦ ئالبۆمی جیاواز لەوانە لە بەشی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی و عیرفانی.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە تەواوی کارەکانیدا ئامێری دەف هەیە، درێژەی دا: شانازی دەکەم بە شارەکەم سنە کە پێتەختی دەفی جیهانە و کتێبەکەم کە سەبارەت بە سازی دەفە پێشکەشی حەوزەی هونەریی دەکەم.

لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا لە لایەن بەرپرسانی پارێزگایی و حەوزەی هونەری ئێرانەوە بە پێشکەش کردنی نیشانی فەخری، ڕێز لە موحەمەد جەلیل عەندەلیبی گیرا.

موحەمەد جەلیل عەندەلیبی لە ساڵی ١٣٣٣ لە گەڕەکی چوارباخی سنە لەدایک بووە. لە ١٣ ساڵانەوە بە گۆرانیبێژییەوە چووە ناو جیهانی مۆسیقا و لە ١٥ ساڵانەوە سەنتوور ژەنیی دەست پێکرد.

لە ساڵی ١٣٥٢ ەوە چووە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران و لە لای هونەرمەندانێک وەکوو نوور عەلی خان بروومەند، داریووش سفوت، ئەحمەد پژمان، عەلیڕەزا مەشایخی، هورموز و شاهین فرهت، موحەمەد تەقی مەسعوودیە و مەهدی برکشلی پەروەردە بووە.

ناوبراو لە گەڵ گۆرانیبێژگەلی بە ناوبانگی ئێران وەکوو شارام نازری و عەلیڕەزا ئیفتخاری هاوکاری هەبووە.

لە ساڵی ١٣٥٦ عەندەلیبی بۆ یەکەم جار سازی عیرفانی دەفی زیاد کردە کۆمەڵەی ئۆرکستری ئێرانی کە تێکەڵ کردنی لە گەڵ ئۆرکستری ئێرانی، نەوایەکی تایبەتی بەخشیە مۆسیقای ئێران.

ناوبراو هەروەها کتێبێکی فێرکاریی بۆ سازی دەف نووسیوە کە بە پێی زیکری خانەقاکانی کوردستانە. لە ئەو کتێبە بۆ یەکەم جار، دوو حامڵ بۆ نۆت نووسین و هەروەها کلێڵێکی نوێی تایبەتی سازی دەف بەکار هێنراوە کە بە زوویی بڵاو دەبێتەوە.

News Code 27915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =