بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ئەوڕۆ (سێشەممە) لە دانیشتنی شۆڕای بەڕێوەبەریی مێهرەجانی نێونەتەوەیی دەف نەوای ڕەحمەت، ڕایگەیاند: ئەو مێهرەجانە توانیویە لە پەنای ناساندنی کوردستان وەک پایتەختی دەفی جیهان، لە بواری ئاوردانەوە لە ئابووریی هونەریش هەنگاو هەڵگرێت و هەلێک بڕەخسێنێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گەشتیاری فەرهەنگی لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی مێهرەجان.
ڕاشیگەیاند: بۆ ئەوساڵ لە پەنای پرۆگرامی سەرەکیی مێهرەجان، لە بەشی لاوەکیدا هەندێک پرۆگرامی تایبەتی وەک ئاراستەکاریی مۆسیقایی گرووپگەلێک لە هیند، پاکستان و عێراق لە پەنای گرووپگەلی خۆجێی لە ماوەی دوو شەودا پێشبینی کراوە.
مورادی بیری هێنایەوە: پاش ڕاگەیاندنی بانگەوازی ئەو مێهرەجانە ٢٥٠ هونەرمەند لە ٣٠ پارێزگای وڵات بەرهەمەکانی خۆیان ڕەوانەی نووسینگەی مێهرەجان کردووە کە ٢٤٢ بەرهەمیان لە بەشی تاکژەنیاری بووە و لەو بەشە ٤٨ بەرهەم بۆ بەشی ڕکابەری وەرگیراون.
وتیشی: لە بەشی گرووپژەنیدا ٣٨ گرووپ بەرهەمی خۆیان ناردووە کە ١٣ بەرهەمیان بۆ بەشی ڕکابەری وەرگیراون.
شایانی باسە نۆهەمین خولی مێهرەجانی دەف نەوای ڕەحمەت بۆ ماوەی سێ رۆژە لە ٢٢ تا ٢٤ی گەلاوێژ لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment