بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سترایت تایمز، ئانتۆنیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند کە داعش سەرەڕای لە دەستدانی خەلافەتی لە سووریا و عێراق، خاوەن سەرچاوەیەکی ماڵیی زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە.
لەو ڕاپۆرتەدا بە ئاماژە بە کاتی بوونی وەستان یان کەمبوونەوەی هێرشەکانی داعش، هاتووە: ئەگەرچی داعش بە لە دەستدانی پێگەکانی، دەستی لە داهاتی نەوت بۆتەوە، بەڵام پێدەچێ ئەو گرووپە هێشتا توانای دابین کردنی ماڵیی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی لە عێراق، سووریا و وڵاتانی دیکەدا هەبێت.
شایانی باسە کە پێشتر کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕایانگەیاندبوو کە سەرەڕای کەمبوونەوەی ئاستی هێرشەکانی گرووپی داعش لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو، پێدەچی بەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بۆ جارێکی دیکە شایەدی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق، سووریا و وڵاتانی دیکەی جیهانی بین.
بۆچوونی ئێوە