بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، بە پێی کەشوهەوای گەرمێک کە لە ئەمریکای باکووری دەبینرێت و گەرمترین کەشوهەوای جەمسەری باکوور وا دیارە کە جوولای ٢٠١٩ ئەگەری هەیە یەکێک لە گەرمترین مانگەکانی تۆمار کراو لە مێژووی مرۆڤایەتی بێت.
لێکدانەوەی کارناسان نیشانی داوە پلەی گەرمای جوولای ٢٠١٩ ی زایینی ١.٢ پلەی سانتیگراد بەرزتر لە ئاستی پلەی گەرمای پێش شۆڕشی پیشەییە. لە هەمان پێوەندیدا چەند لێکدانەوەی تر بەپێی زانیارییە کۆکراوەکان لە " سیستەمی گۆڕانی کەشوهەوای کۆپرنیکوسی یەکێتی ئەورووپا و هەروەها " ناوەندی ئەورووپی پێش بینی مامناوەندی هەوا" لە ماوەی زەمەنی یەک تا ٢٩ ی جوولای ئەنجام درا.
زانیارییە کۆتایی و پشت ڕاست کراوەکانی مانگی جوولای لە ٥ ی ئۆگۆست ڕادەگەیێندرێت.
Your Comment