کاردانەوەی ئانتۆنیۆ گۆترێش بە گۆڕانکارییەکانی گەرووی هورموز

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەو ەبە ڕاگرتنی نەوت هەڵگرە بەریتانیانییەکە داوای لەخۆبوردوویی لە ناوچەکەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە ڕاگرتنی نەوت هەڵگرە بریتانیاییەکە، نیگەرانیی خۆیی لە گۆڕانکارییەکانی شەوی ڕابردوو لە گەرووی هورموز ڕاگەیاند.

گۆترێش بە داواکاری بە ڕێز دانان بە یاساکانی دەریاوانی لە گەرووی هورموز، داوای لە تەواوی لایەنەکان کرد تا لە خۆبوردووی نیشان بدەن و دوور بکەن لە کاری ئاڵۆزکەر.

کاردانەوەی گۆترێش پاش ئەوە ڕاگەیێندرا کە پێوەندیە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە نەوت هەڵگرێکی بریتانیایی بە ناوی impero stena یان لە کاتی پەڕینەوە لە گەرووی هورموز بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، لە سەر داخوازی ڕێکخراوی بەندەر و دەریاوانی پارێزگای هورموزگان، لە لایەن یەکینەکانی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سوپاوە ڕاگرتووە.

News Code 27503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =