بە راپۆرتی هەواڵنێری مێهر، مامۆستا سابر لە هونەرمەندانی بەناوبانگی خۆشنووسی پارێزگای کوردستان بوو کە ماوەی ساڵێکە گیروودەی نەخۆشینی شێرپەنجەیە و بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۵ی پووشپەڕ، لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند محەمەد سابر سابر ساڵی ۱۳۲۴ لە سەقز لە دایک بووە. دواتر کاری هونەری دەستپێکردووە و بووەتە مامۆستای خۆشنووسی و ۱۱ ساڵ بەرپرسی ئەنجومەنی خۆشنووسانی کوردستان بووە و زیاتر لە ۵۰ ساڵ ئەو هونەرەی خۆی بە خەڵک فێر کردووە.
مامۆستا سابر سەدان پیشانگای خۆشنووسی لە ئێران و دەرەوەی ئێران بەڕێوەبردووە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە بەرجەستە سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی مامۆستا سابر دەکات.
وێنەی هەواڵ لە ئەلبۆمی پورترەی هونەرمەنددانی " ئەفشین فەتاحی" وەرگیراوە.
Your Comment