بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی دیوار، سزایی تەملی، سەرۆکی هاوبەشی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لەلیدوانێکدا بە بانگهێشت کردنی پارتی کۆماری خوازی گەلان جەهەپە و پارتی باش بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی بەربڵاو وتی: هەر ئەو جۆرەی کە تەواوی کۆمەڵگا لە ٣١ ی مارسی ٢٠١٩ ی زایینی لە پەنای یەک شەڕیان بۆ دیمۆکراسی کرد و سەرکەوتن؛ ئێستا دەتوانین ئەو سەرکەوتنە درێژەدار بکەینەوە. وەرن ئەو شەرە کە لە سەر سندۆقەکانی دەنگ کردمان هەمیشەیی بکەینەوە و هاوپەیمانی دیمۆکراسی پیک بهێنین.
ناوبروا لە درێژەدا بە ئاماژە بە سیەتەمی سەرۆک کۆماری لە تورکیا وتی: دۆخی ئێستا لە تورکیا تابلۆیەک نییە کە سیستەمی سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەک ساڵی ڕابردوو پێکی هێناوە. ئەوە ئەنجامی دۆخی ٤٠ ساڵی دواییە. واتا ئەنجامی هزری ١٢ ی سێپتەمبەر. ئێستاش بۆ بە فەرمی کردنەوەی فاشیسم و دامەزراندنی ڕژێمی دیکتاتۆری سیستەمی سەرۆک کۆماری دەسەپێنێت بە سەر کرێکاران، کۆمەڵگا و ژنان. هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری لە ناو ئەم سیستەمە هەوڵێکی بێ ئەنجامە.
تەملی وتیشی: ئێمە ئەبێ ئاشتی کۆمەڵایەتی پەرە پێبدەین. هەرچی خێراتر زنیدانیانی سیاسی، تەواوی ڕۆژنامەڤانەکان و ئەو ئاکادیمیستانەی کە بە بۆنەی شێوەی بیر کردنەوەیانەوە لە زیندانن ئەبێ ئازاد بکرێن. لە سووریا و عێراقیش ئەبێ بۆ ئاشتی هەنگاو هەڵبگیردرێت.
بۆچوونی ئێوە