بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی موختار زادە بەڕێوەبەری ئەو پلانە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: زیان و ناخۆشیی ناو شانی ئێسکی – کرۆشکەیی لە جومگەکان بە تایبەت لە جومگەی چۆکدا، بە هۆی چالاکیی وەرزشی هەڵە، قەڵەوی و پێشینەی ژێنێتیکی سەری هەڵداوە و بە هۆی ئاناتۆمی تایبەتی ئەو شانە و نەبوونی دەمار و دەماری خوێنی بێ بەهرەیە لە ئیمکانی خۆسارێژکردنەوە لە لەشدا و بە پێچەوانە ئەگەری تەشەنەسەندنی زیاتری ئەو شوێنە هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کەڵك وەرگرتن لە بایۆکانزاگەلی وەک ئالیاژەکانی تیتانیۆم لە بری جومگەی ئێسکی بە هۆی ڕەق و سەخت بوونیان بە نیسبەتی مادەگەلی سروشتی لە گەڵ ڕەهابوونی یۆنگەلی ژاراوی لە لایەن ئەو مادەگەلە، ئەگەر زیان گەیشتنی زۆری بۆ ئەو شوێنانە لە لەشدا و کەوتنە مەترسی تەندروستیی ئەو کەسە هەیە.
موختار زادە جەختی کرد: لەو ڕووەوە بە پێڕەوکردنی ئەندازیاریی شانەکان و بە ئاوردانەوە لەو مەترسیانەی باس کرا، هەوڵمان دا مادەیەکی بایۆلۆژیکال داڕێژین کە لە سارێژکردنەوەی شانی جومگەی ئێسکیدا کاریگەر بێت.
ئەو توێژەرە بە ئاماژە بەوەی کە بۆ دەستبەر کردنی شێوازێکی باشتر و مومکین کردنی گۆرانکاریی گرادیانی لە ڕەهەندەکانی مایکرۆ، کەڵک وەرگرتن لە شێوازی بەرهەم هێنانی چاپی بایۆلۆژیکی داربەستی سیلوولدار پێویستە، ڕوونی کردەوە: لە مادەی داڕێژراوەدا پێکهاتەی گرادیانی شانی ستێئۆ کەندراڵ (شانی کرۆشکەیی - ئێسکی) کۆپی کراوە.
ڕاشیگەیاند: ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە لە پیشەسازی پزیشکی و بایۆمێتراڵ بە کار دەهێنرێت و هەروەها کامڵ بوونی داربەست و ئەنجامە بە دەست هاتووەکان لەو توێژینەوەیە دەتوانێ لە سارێژکردنەوەی شانی ئێسکی، کرۆشکی و ستێئۆ کەندراڵی وەک داربەستی ئەندازیاریی شان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.
بۆچوونی ئێوە