ڕاگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی پێشێل کردنی بەرجامە / لە ژێر گوشاردا دانوستان ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: میکانیزمی پەلەپیتکە هەرگیز جێبەجێ ناکرێت، چونکە لە بەرجام میکانیزمێک بۆ پێداچوونەوە بە پێشێل کردنی بەرجام پێناسە کراوە و ئێمە هەمان میکانیزم کە مادەی ٢٦ی بەرجامە، جێبەجێمان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئاماژە بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری ئیمانۆێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە ئێران و دیداری لە گەڵ ئەو، وتی: هێشتا پێکەوە دیدارامان نەکردووە، بەڵام هەڵوێستی ئێمە تەواو ڕوون و ئاشکرایە و کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی بەرجام دەجووڵیتەوە.

زەریف وتیشی: کێشە خود ئەورووپییەکانن کە ئامادە نین بۆ ئاسایشی خۆیان هەوڵێک بدەن و کێشەی سەرەکیان ئەمریکایە کە لە بەرجام کشاوەتەوە. ئەوان دەبێ بێن و ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

ناوبراو جەختی کرد: دانوستان لە ژێر گوشاردا مومکین نییە. ئەوان دەبێ گوشارەکان، شەڕ و تیرۆریزمی ئابووری لە دژی گەلی ئێران بوەستێنن و پاشان سەبارەت بە بەرجام گفتوگۆ دەکەین.

وەزیری دەرەوە سەبارەت بە دانیشتنی ئەنجومەنی سەرۆکان لە سەر ویستی ئەمریکا ڕوونی کردەوە: سەیرە وڵاتێک کە بەرجامی پێشێل کردووە، بۆ پێشێل کرانی بەرجام داوای کۆبوونەوە دەکات؛ ئەنجومەنی سەرۆکان هیچ ڕەواییەکی لەوبارەیەوە نییە.

بیریشی هێنایەوە: پاش کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام دانیشتنی کۆمیتە بەرجام لە ئاستی جێگر وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە چوو و پاش ماوەیەکی کەم لەو دانیشتنە، دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەش لە ئاستی وەزیران ١١ بەڵێنی لە ئەورووپییەکان وەرگرت، بەڵام ئەورووپا تا ئێستە هیچکام لە بەڵێنەکانی ڕانەپەڕاندووە و بەڵێنە پێشووەکانیشی پێشێل کردووە.

زەریف لە درێژەدا باسی لە وەستاندنی نەوتکێشی ئێرانی لە لایەن بەریتانیاوە کرد و ڕایگەیاند: ئەو کارە پێشێل کردنی ئاشکرای بەڵینەکانی ئەورووپا و بەرجامە، چونکە ئەو کارە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ سەپاندنی گەمارۆی نەوتی ئێران ئەنجام دراوە و دەرەوەستی بە سووریاوە نییە.

ڕاشیگەیاند: دەستگیر کردنی ئێرانییەکان لە سەر ویستی ئەمریکا لە وڵاتانی دیکە، لە پێناو سەپاندنی گەمارۆکانە و ئەورووپا بە پێڕەوکردنی ئەو ویستەی ئەمریکا، بەرجام پێشێل دەکات.

وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە میکانیزمی پەلاپیتکە ناچێتە قۆناغی پراتیکەوە، زیادی کرد: ئێران لە شێوازە قەرەبووکەرەوەکانی ناوخۆیی بەرجام کە هەمان میکانیزمی مادەی ٢٦ـه، کەڵکی وەرگرتووە و ئەو بڕیارەی ئێمە تەواو ڕوون و ئاشکرایە. ئەورووپییەکان وەک کەرەسەیەک لەو میکانیزمە کەڵک دەبەن و بەو هۆیەی دەزانن میکانیزمی پەلاپیتکە جواب ناداتەوە، ڕایانگەیاندووە کە ئەو هەنگاوە بە مانای کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی پەلەپیتکە نییە.

News Code 27348

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =