بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی دوانیوەڕۆی سێشەممە ۱۸ی پووشپەڕ، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە پێوەندی لە گەڵ پرسی " پێوەندی تیرۆریزم و جەنایەتە ڕێکخراوەییە سەروو نەتەوەییەکان" بەڕێوە چوو، زیادی کرد: بە پێچەوانەی ئامانج و شێوەی جیاواز، کاریگەری چالاکی تیرۆریستەکان و جەنایەتە ڕێکخراوەییەکان واتا کێشە و ڕووخانی بەربڵاو، هاوشیوەی یەکە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێرانیش قوربانی چالاکی تیرۆریستەکان و جەنایەتکارە رێخکراوە سەروو نەتەوەییەکان بووە و پێشەنگە لە شەڕ و بەرەنگاریی تیرۆریزم، بە شێوەیەک کە تا ئێستا ١٧ هەزار و ١٦١ کەس لە هاووڵاتیانی ئێرانی، لەوانە سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی دەسەڵاتی داد، جێگری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، ٢٧ نوێنەری مەجلیس و چوار لێکۆڵەری ناڤۆکی لە لایەن تیرۆریستەکانەوە شەهید بوون.
ناوبراو وتیشی: گرووپی تیرۆریستی مونافقین کە بەرپرسی تیرۆری زیاتر لە ١٢ هەزار کەسی سڤیلە لە ئێران، ئەمڕۆکە لە لایەن بڕێک وڵاتانی ناوچەکە و ئەورووپا و ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن و هاوکاری چڕوپڕیان هەیە.
بۆچوونی ئێوە