بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد عەلی سوڵتانی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ناودارانی کورد، وتی: یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی کۆنگرە گەڕانەوەی هونەرمەندی گەورەی کورد مەزهەر خالقییە.
وتیشی: گەڕانەوەی ئەو گەڕانەوەی مۆسیقای کوردی، گەڕانەوەی ئەخلاقی هونەری و گەڕانەوەی کەسێکە کە لە ماوەی ٤٠ ساڵ دووری لە نیشتمان هەوڵی کۆ کردنەوەی گەورەترین ئەرشیڤی مۆسیقای کوردی دا و ئەوەی سەلماند کە کەسانێک کە خزمەتگوزاری خەڵکن لە هیچ کادیرێکی سیاسی جێ ناگرن.
ئەو توێژەرە کوردە لە درێژەدا ئاماژەی کردە سەر تەواو بوونی خوێندنی خوێندکارانی زمان و وێژەی کوردی و وتی: بە کۆتایی گەیاندنی ئەو قۆناغە لە بواری زمان و وێژەی کوردی نیشانی دا لاوانی کورد زیاتر لە لاوانی گەلەکانی تر هەوڵ دەدەن بۆ پاراستنی زمان و فەرهەنگی خۆیان.
موحەمەد عەلی سوڵتانی زیادی کرد: ڕێکخستنی بواری زمان و وێژەی کوردی هەوڵێکی مێژوویی بوو و تەواو بوونی خوێندنی یەکەم گرووپی خوێندکاران کارێکی مێژوویی و بێ وێنە بوو و ئەوەها کارێکی بێ وێنەیە کە تا هەمیشە لە سەر لووتکەی کار و تێکۆشین دەدرەوشێتەوە و ناتوانرێت لەبەرچاو نەگیردرێت.
سوڵتانی درێژەی دا: کوردەکان سەرەڕای ٣ هەزار ساڵ سەرکوت و تەحەمولی زڵم، زانست و ئەندێشە و فەرهەنگی لە بیر نەکردووە و ئەو گرینگە بووەتە هۆی درەوشانەوەی ناویان لە سەر لووتکەکانی شانازی لەوانە وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی.
ئەو توێژەرە کوردە ڕایگەیاند: وێژەی هیچ یەکە لە گەلە ئێرانییەکان یەکسان نییە لە گەڵ وێژەی کوردی و ئەوەش دەتوانین لە کەسیگەلێک وەکوو ٤٠ هەزار بەیت بە زمانی هەورامی و یارسانەکان بدۆزینەوە.
بۆچوونی ئێوە