بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، تورکیا فەرمانی دەستگیری ٨٢ سەربازی ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن دەرکرد.
فەتحوڵڵا گولەن کە بە شێوەی خۆخوازراو ئەمریکای کردۆتە تاراوگەی خۆی، بە داڕشتنی کوودەتای بێ ئاکامی ٢٠١٦ تۆمەتبار کراوە و گرووپی سەر بەو لە لایەن ئەنقەرەوە بە تیرۆریزم ڕاگەیێندراون.
ئۆپەراسیۆنی گەڕان بە دوای گومان لێکراون بە پەیوەندی لە گەڵ ئەو گرووپە لە هەموو پارێزگاکانی تورکیا بە تایبەت لە ئەزمیر و قوونیەدا بەردەوامە.
تا ئێستا ٧٧ هەزار کەس لە خەڵکی تورکیا بە تۆمەتی بەشداری لە کوودەتا دەستگیر کراونو نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس لە کارەکانیان هەڵپەسێراون.
Your Comment