ئێران سنووری بەرهەمهێنانی ٣٠٠ کیلۆگرامی ئورانیۆمی پیتێندراوی تێپەڕاند

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە پێی بەرنامە سنووری ٣٠٠ کیلۆگرامی ئورانیۆمی پیتێندراوی تێپەڕاندووە و ئەو پرسەشمان لە پێشەوە راگەیاندبوو و ڕوون وتوومانە کە چ کارگەلێک دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێکدا و لە وەڵامی پرسیارێک لە سەر ئەوەی کە ئێران سنووری بەرهەمهێنانی ٣٠٠ کیلۆگرامی ئورانیۆمی پیتێندراوی تێپەڕاندووە یان نا؟ وتی: تا ئەو جێگایە کە من زانیاریم هەبێت ئێران بە پێی بەرنامە لە سنووری ٣٠٠ کیلۆگرام تێپەڕیوە و ئەو پرسەشمان پێشتر ڕاگەیاندبوو و ڕوون وتوومانە کە چ هەوڵێک دەدەن و  ئەو هەوڵانەش بە مافی خۆمان لە بەرجام دەزانین.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێکی تر لە سەر ئەوەی کە ئەگەر ئەمریکا ئینستکسیش گەمارۆ بدات چی ئەبێ بکرێت: وتی: ئەوە کێشەی ئەورووپایە. خۆیان ئەبێ کێشەکە چارەسەر بکەن.

وەزیری دەرەوە وتی: ڕامانگەیاندووە کە هەوڵی ئەورووپییەکان بەس نەبووە کەواتە کۆماری ئیسلامی هەر ئەو جۆرە کە پێشتر بەرنامەی خۆی ڕاگەیاندووە، ئەو بەرنامە بەڕێوە دەبات. بەرنامەی قۆناغی یەکەم سەبارەت بە پاشکەوت کردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراو و پاشکەوتی ئاوی قورس خەریکە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: قۆناغی دواتریش ڕاگەیێندراوە کە سەبارەت بە ئاستی ٣.٦٧ ە کە لە قۆناغی دواتر بەڕێوەی دەبەین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەورووپییەکان تا ئێستا نە تەنیا بنەڕەتی بەڵێنەکانی خۆیانیان بەڕێوە نەبردووە بەڵکوو پێشەکی بەڵێنەکانیان پاش نزیک بە ١٤ مانگ تازە لە قۆناغی بەڕێوە چوون دایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر بەڕێوە چوونی ئینستکس وتی: هێشتا زانیاری لەو بارەوە نییە. ئینستکس بە بێ بەڕێوە چوونی بەڵێنەکای تری ئەورووپا واتایەکی نابێت. ئەورووپییەکان ئەبێ بەڵێنەکانی خۆیان سەبارەت بە مسۆگەر کردنی فرۆشی نەوتی ئێران، مسۆگەر کردنی گواستنەوە، گەڕانەوەی داراییەکانی ئێران، داهاتی فرۆشی نەوت کە بەڵێنەیان دابوو، کردەیی بکەنەوە.

زەریف وتیشی: ئەو ١١ بەڵێنە سێ جار دووپات بووەتەوە. لە کۆبوونەوەی یەکەم لە گەڵ ئەورووپا، لە کۆبوونەوە لە گەڵ ١+٤ لە ئاستی وەزیران و لە کۆبوونەوەیەک لە پەراوێزی دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات بووەتەوە. ئەورووپییەکان بەڵینەکانی خۆیانیان ئەنجام نەداوە و ئینستکس کە پێشەکی بەڵێنەکانە تا ئێستا تەواو ئەنجام نەبووە.

News Code 27203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =