بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوجەبا، هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق بە ئامادە بوون لە بنکەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە بەغدا، لە گەڵ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی ئەو بزووتنەوە دیدار و گفتوگۆی کرد.
لایەنەکانی لە ئەو دیدارە دوایین گۆرانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەیان لێک دایەوە.
شێخ ئەکرەم کەعبی بە ئاماژە بە پێویست بوونی هەوڵی هاوکات بۆ دابین کردنی ئاسایشی عێراق لە پاڵ پرسی سیاسی، لەناوچوونی تەواوی شانە نووستووەکانی داعشی داوا کرد.
ناوبراو جەختی کرد: نابێ ڕێگە بدەین کە تیرۆریستەکان هەر ماوەیەک جارێ بە ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە بڕێک پارێزگاکان، کەشی ئاسایشی وڵات ناسەقامگیر بکەن.
Your Comment