کۆنگرەی ناودارانی کورد ڕێز لە ناودارانی زیندووی کورد دەگرێت

بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە، وتی: ئەو کۆنگرەیە بۆ ڕێزنان لە ساڵانێک هەوڵ و تێکۆشانی ناودارانی زیندووی کورد بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی کۆنگرەی ناودارانی کورد، جەلال قەڵعەشاخانی لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پیشانگای کتێبی کوردی لە نگارخانەی ئیرشادی شاری سنە، ڕایگەیاند: کۆنگرەی ناودارانی کورد شوێنی کۆبوونەوەی ناودارانی زیندووی کورد لە تەواو بوارەکان و لەوان بوارگەلی فەرهەنگی، سیاسی، هونەری و زانستی لە تەواو جیهانە.

ناوبراو بە ئاماژە بە کۆمیتەگەلی زانستیی ئەو کۆنگرەیە، ڕاشیگەیاند: کۆمیتەی زانستیی کۆنگرە لە ئەستۆی زانکۆی کوردستان بووە و لە ٥ لیژنە بە بەشداریی مامۆستایان و پسپۆڕانی بوارە هاوپەیوەندەکان پێکهاتووە و لە ئەنجامدا کۆمیتەکان توانیان ٣٠ کەس لە ناوداران و بلیمەتانی زیندووی کورد لە بوارەکانی هونەر، زمان و ئەدەب، زانستی مرۆیی، کشتوکاڵ، پزیشکی و زانستی بنەمایی دەست نیشان بکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بە بەردەوامی ئەو کۆنگرەی لە ساڵانی داهاتوو دا و وتی: بە دڵنیاییەوە کەڵکەڵەی زۆربەی خەڵکی فەرامۆشی و پشتگوێ خرانی ناوی ناوداران لەو لیستەیە، هەر بۆیە بەردەوامی ئەو کۆنگرەیە لە سالانی داهاتوو دەتوانێ ئەو کەڵکەڵانە بخەملێنیت و ناودارانێکی زیاتر بە خەڵکی بناسێنێت. ئەگەرچی بە دڵنیاییەوە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆنگرە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ دەست نیشان کردنی کەسایەتییە شازەکانی بوارە جۆراوجۆرەکان خستۆتە گەڕ.

قەڵعەشاخانی لە کۆتاییدا ئاماژەی بە پرۆگرامە لاتەکییەکانی کۆنگرە کرد و وتی: بەڕێوەچوونی چەندین پەنێلی پسپۆڕانە سەبارەت بە ناوداران، کرانەوەی پیشانگای کتێبی کوردی، کرانەوەی پیشانگای خۆشنووسی بە زمانی کوردی بە دەستخەتی مامۆستایانی لێهاتووی ئێرانی، پیشانگای ئاسەوار و بەرهەمی ناوداران، شەوە شیعری جۆراوجۆر بە بەشدارایی شاعیرانی ناسراوەی کورد لە سەرتاسەری جیهان، کۆنسێرتی مۆسیقا بە بەشذارایی ناودارانی بواری مۆسیقایی، نمایشی فیلم لەبارەی کورد و پرسی کورد بەشێکن لە پرۆگرامە فەرهەنگییەکانی یەکەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد لە شاری سنە.

شایانی باسە کۆنگرەی ناودارانی کورد لە رۆژانی ١١ و ١٢ی پووشپەڕی ئەوساڵی هەتاوی لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

News Code 27185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha