بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم زارعی فەرمانداری شاری سنە لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی کۆنگرەی ناودارانی کورد، ڕایگەیاند: کوردەکان یەکێکن لە ڕەسەنترین گەلانی ئێران کە بەردەوام لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی و گەشەی فەرهەنگی وڵات ڕۆڵی گرینگیان بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە لایەنی ئیجابی ناساندنی ناوداران و بلیمەتانی کورد لەباری سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و زانستی، وتی: ئەم کۆنگرەیە وێرای دڵگەرمی بۆ خەڵکی پارێزگای کوردستان، وڵات و جیهان، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی هیوا و ئومێد لە کۆمەڵگا و تۆکمەیی و هاوڕیزی نیشتمانی زیاتر.
زارعی هەروەها ئاماژەی بە بۆشایی ناوی بلیمەتان و نادارانی کورد لە کتێبخانەگەلی نیشتمانی ئێران کرد و ڕاشیگەیاند: لە پاش هاتنی ئیسلام بۆ ماوەیەکی زۆر ناودارانی ئێرانی بە زمانی عەرەبی کە زمانی فەرمی بووە نووسیویانە و بەو پێیە ناویان لە ڕیزی بلیمەتانی عەرەبیدا تۆمار کراوە، هەر بۆیە پێویستە ئەو کەسانە دەقە کۆنەکان ئیدیت دەکەن و پێیاندا دەچنەوە، ڕەچەڵەکی ڕاستەقینەی زۆربەی ئێرانییەکان و لەوان ناودارانی کورد دەست نیشان بکەن و بە خەڵکیان بناسێنن.
بۆچوونی ئێوە