ئامادەیی ئەمریکا لە ناوچەکە بۆتە بیانوویەک بۆ چالاکی تیرۆریستەکان

جێگری سیاسی نووسینگەی عەقیدەتی سیاسی فەرماندەیی باڵای هیزە سەربازییەکانی ئێران وتی: شایەدی چالاکیی هێزەکانی ئەمریکی لە ئاستی ناوچەین، کە ئەم ئامادەبوونەیان بۆتە بیانوویەک بۆ چالاکیی گرووپگەلی تیرۆریستی.

سەردار ڕەسووڵ سەنایی ڕاد، جێگری سیاسی نووسینگەی عەقیدەتی سیاسی فەرماندەیی باڵای هێزەکانی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بە ئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی بەرپرسانی باڵای سوپای عێراق بۆ ئێران، وتی: دیپلۆماسی سەربازی و بەرگری دەتوانێ پاڵپشتییەک بۆ دیپلۆماسیی فەرمی و سیاسیی بێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە پرس و بابەتە ئەمنییەکانی رۆژئاوای ئاسیا وتیشی: بە چالاک کردنی دیپلۆماسی بەرگری دەکرێت وەڵامی زۆربەی پرسەکانی هاوێر بدرێتەوە. ئێمە شایەدی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئەفغانستان و هەروەها چالاکیی هێزەکانی ئەمریکی لە ئاستی ناوچەین و هەر ئەم ئامادەبوونەی ئەمریکییەکان بۆتە بیانوویەک بۆ چالاکیی گرووپگەلی تیرۆریستی. هەر بۆیە دەبێ بە تۆکمەکردنی دیپلۆماسی بەرگری دەکرێت زۆربەی ئەو پرسانە چارەسەری بکەین و بەرەنگاریان بینەوە.

سەدار سەنایی هەروەها ئاماژەی بە هاوکاریگەلی بەرگرانەی ئێران و عێراق لە شەڕی دژ بە داعش کرد و بیری هێنایەوە: دەبێ درێژە بە پەرەدانی هاوکاری و دیپلۆماسیگەلی بەرگرانە لە نێوان ئێران، عێراق و وڵاتانی دیکەی دراوسێمان بدرێت، چونکە بێ گومان ئەو هاوکارییانە دەبێتە مایەی تۆکمەتر بوونی ئاسایشی ئەوان و ئاسایشی ناوچەکە.

News Code 27169

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =