بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی ڕێوشوێنی تایبەت لە دەوروبەری باڵوێزخانەی بەحرەین لە بەغدای دەرکرد و ئەوەش بە دوای ئەو ڕووداوانەیە کە خۆپیشاندەران لە ناڕەزایەتی بە میوانداری مەنامە لە کۆبوونەوە مامەڵەی سەدە ڕووی دا.
یاسری چووە شوێنی باڵویزخانەی بەحرەین لە بەغدا و لە نزیکەوە دۆخەکەی بینی و فەرمانی توند کردنەەوەی ڕێوشێنی ئەمنیی بۆ پاراستنی ئەو باڵوێزخانە دەرکرد.
هاوکات سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی: وەزیری ناوخۆ لە سەر زەروورەتی دابین کردنی ئاسایشی باڵوێزخانە و دیپلۆماتەکان جەختی کردووە و ئەوەی هێڵی سوور ناوبردووە.
ناوبراو لە دەستگیر کرانی ٥٤ کەس بەدوای هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی بەحرەین لە بەغدا هەواڵی دا.
نارەزایەتیەکە دژی بەعرەین بە عێراق پێوەندی بە میوانداری مەنامە لە کۆبوونەوەی ئابووری پێوەندیدار بە فەلەستینەوە بوو کە سێشەممە و چوارشەممە ٢٥ و ٢٦ جوون بە بەشداری نوێنەرانی ئەمریکا و برێک وڵاتانی ڕۆژاوایی بەڕێوە چووبوو. لە ئەو کۆبوونەوە وەکوو یەکەم هەنگاو بۆ بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ فەلەستین، ناسراو بە مامەڵەی سەدە ناو دەبرێت.
Your Comment