بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، لە کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە شەوی کودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ جولای ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا هاوپەیوەند بە ئەندامانی گرووپی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن ناسراو بە فتو لە دادگای سزای لقی ١٧ ی ئەنقەرە، ١٧ تاوانبار لەوانە فەرماندە پێشووەکانی سوپای تورکیا بە ١٤١ جار زیندانی هەتاهەتایی سزا دران.
بەم پێیە، دادوەری ئەو دادگا لە کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی ٢٢٤ کەس لە پێوندی لە گەڵ ئەندامێتی لە ئەنجومەنی " ئاشتی لە نیشتمان" و هەروها ڕووداوەکانی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە ئەو ڕۆژە، ١٧ کەس لەوانە ئاکین ئوزترک فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەربازیی بە تۆمەتی پێشێل کرانی یاسای بنەڕەتی و مەبستی کوشتنی سەرۆک کۆمار بە ١٤١ جار زیندانی هەتاهەتایی سزا دران.
Your Comment