بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ڕایگەیاند: وادەی حەوت ڕۆژە لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە ئەمریکا ئەم پلانە قبووڵ بکات. ئەگەر سبەی ئەمە ڕووبدات، جێبەجێکردنی پلانەکە لەو کاتەوە دەست پێدەکات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر ڕێکاری پێویست بگیردرێتەبەر، پێمان وایە دەتوانین لە ماوەی چوار یان پێنج ڕۆژدا ئەم پرۆسەیە تەواو بکەین؛ بەجۆرێک لە ڕۆژی شەشەمدا گەرووی هورمز دەکرێتەوە و لە ڕۆژی حەوتەمدا ئەمریکا دەچێتە ژوورەوە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی.
عێراقچی دەشڵێت: ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەبێت ئەمریکا بیگرێتەبەر، پێشتر بە ئەم وڵاتە گەیەندراوە و لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندایە.
Your Comment