بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری سیاسی فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران وتی: ئەگەر ترەمپ گەرووی هورمز بە گەرووی خۆی دەزانێت، ئەوا بۆچی کۆپاپۆڕ و کەشتییەکانی لێرە نین؟
ئەگەر ئەمریکا بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز دەکات، تەنها یەکێک لە کەشتیەکانی لەم ناوچەیە نزیک بکاتەوە.
جێگری سیاسی هێزی دەریایی سپای پاسداران جەختی کرد: ئەگەر شەڕێکی تر هەڵگیرسێت، بێ گومان تەنانەت لە زەریای هیندیش هێرش دەکەینە سەر کەشتی و پاپۆڕە تێکدەرەکانیان و لێیان دەدەین.
Your Comment