داڕێژەرانی کودەتا لە تورکیا بە ١٤١ جار زیندانی هەتاهەتایی سزا دران

دادگای شوێنگیری دۆسیەی داڕێژەرانی کودەتا لە تورکیا سزای ئەو کەسانەی ١٤١ جار زیندانی هەتاهەتایی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، لە کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە شەوی کودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ جولای ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا هاوپەیوەند بە ئەندامانی گرووپی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن ناسراو بە فتو لە دادگای سزای لقی ١٧ ی ئەنقەرە، ١٧ تاوانبار لەوانە فەرماندە پێشووەکانی سوپای تورکیا بە ١٤١ جار زیندانی هەتاهەتایی سزا دران.

بەم پێیە، دادوەری ئەو دادگا لە کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی ٢٢٤ کەس لە پێوندی لە گەڵ ئەندامێتی لە ئەنجومەنی " ئاشتی لە نیشتمان" و هەروها ڕووداوەکانی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا لە ئەو ڕۆژە، ١٧ کەس لەوانە ئاکین ئوزترک فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەربازیی بە تۆمەتی پێشێل کرانی یاسای بنەڕەتی و مەبستی کوشتنی سەرۆک کۆمار بە ١٤١ جار زیندانی هەتاهەتایی سزا دران.

News Code 27037

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =