بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، نانسی پلۆسی سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا جەختی کرد کە ئەمریکا هیچ خواستێکی بۆ شەڕ لە گەڵ ئێران یا ئەنجامی هەوڵی هاندەرانە لە دۆخێکدا کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی وەڵامی هەڵە، نییە.
پلۆسی هەروەها بە ڕەخنە لە سیاسەتە دژە ئێرانییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا وتی: بۆچی سەرۆک کۆمار پشتی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران کرد: ئەو کارە چ مەنتقێکی لە پشتەوەیە جگە لەوەی کە ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن سەرۆک کۆمار ئۆباماوە ئەنجام درابوو؟
پێش لە سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش جەختی کردبوو کە واشنتۆن خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە.
بەم حاڵەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە حاڵێکدا کە پاگەندەی کردبوو کە بە دوای شەڕی نوێ لە ناوچەکە نییە کە بە بڕوای بڕێک کارناسان هەوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە جگە لە گەش کردنەوەی ئاگری ئاڵۆزییەکان بەستێن بۆ ناسەقامگیری زیاتر دروست دەکات.
Your Comment