پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان تاقە رێگەچارەی قەیرانی سووریایە

حیکمەت حەبیب بە ئاماژە بە پەیامی ئەم دواییەی ئەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پرسی سووریا، ڕایگەیاند: پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان تاقە رێگەچارەی قەیرانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیووز، حیکمەت حەبیب جێگری بەرپرسی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پەیامی ئەم دواییەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانی کراوی پەکەکە بۆ پرسی سووریا، ڕایگەیاند: سیستەمێک کە بە پێی بیرۆکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ساز بووە، نمونەیەکی تەواو لە برایەتی ئیتنیک و گەلان و ژیانی هاوبەشە.

ڕاشیگەیاند: ئەو پڕۆژەیە سەلماندی کە رێگەچارەی زۆربەی کێشەکان لە ناوچەیە و ئێمە وەک ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا لە رێگەگەلی دیموکراتیکەوە هەوڵ دەدەین و لەمناوە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە چارەسەریی قەیرانی سووریا لە چوارچێوەی دیالۆگی نیشتمانی و بە بنەمادانانی پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینیی سووریا تاقە رێگەی چارەسەریی قەیرانی سووریایە.

جێگری جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک بە ئاماژە بەوەی کە چارەسەریی قەیرانی سووریا بە هۆی داگیرکاریی ئەم وڵاتە لە لایەن دەوڵەتانی دەرەکی درێژخایاندن بووە، جەختی کرد: ئەو دەوڵەتانە تەنیا لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیان دەجووڵێنەوە و بەها بە داخوازی و ویستی گەلی سووریا نادەن و جموجۆڵ و دەستێوەردانەکانی تورکیا و ڕووسیا لە باکووری سووریا نمونەیەکی بەرچاوی ئەو دۆخەیە.

News Code 26907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =