عەلائەدین برووجێردی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران وتی: ئەو سەفەرە لە پێناو پەیوەندیی دوو لایەنەی ئێران و ژاپۆنە و دوو وڵات لە ماوەی ساڵانی پاش شۆڕشی ئیسلامی بەردەوام پەیوەندییەکی زۆر باشیان پێکەوە بووە.
نوێنەری خەڵکی برووجێرد وتیشی: هەندێک دەنگۆ لەبارەی ئەوەی کە سەفەری ئابە بۆ تاران لە پێناو ناوبژیڤانی لە نێوان ئێران و ئەمریکا، بەڵام ئەو قسانە زیاتر بیروبۆچوون و دەنگۆیە و ڕاست نییە.
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیس بە ئاماژە بەوەی کە پرسی ئەمریکا بێ گومان بەشێک دەبێ لە رۆژەڤی سەفەر و دانوستانی ئابە، ڕوونی کردەوە: بەوەشەوە ئەو سەفەرە تەنیا بە ئامانجی ناوبژیگەری نێوان تاران و واشنتۆن ئەنجام نادرێت.
ناوبراو هەروەها ڕووانییە پەیوەندی تەلەفونی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و ڕایگەیاند: نتانیاهۆ لە پێناو داسەپاندنی گوشارێکی زیاتر لە دژی ئێران سەر بە هەموو وڵاتێکدا دەکا و کاتێک کە زانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بڕیارە سەردانی ئێران بکات، پەیوەندی پێوە گرت.
برووجێردی جەختیشی کرد: ژاپۆن وڵاتێکی سەربەخۆیە و بە تەلەفونێکی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی سیاسەتەکانی ناگۆڕێ.
Your Comment