ماکەتی مووشەکی کە ئیسرائیلی توقاند / لە قودس نوێژ دەکەین

رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس ئەوڕۆ بە ئامادەبوونی بەربڵاوی چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئێران لە سەرتاسەری وڵات بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە رێپێوانی ئەوڕۆی رۆژی جیهانی قودس هاوکات لە گەڵ دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان، لە گەڵ ئامادەبوونی چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی لە سەرتاسەری وڵات، بەرپرسانی باڵای وڵاتیش ئامادەبوونێکی بەرچاویان بوو و لە لای خۆیانەوە وێرای نرخاندنی ئەو رۆژە پیرۆزە، سەرکەوتنی قودسی چەوساوەیان بەزوویی بەڵێن دا.

ئامادەبووانی رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس بە هەڵدانی پلاکاردگەلێکی وەک "بە زوویی لە قودسدا نوێژی جەماعەت دەخوێنین"، "نەحولقودس". "من فەلەستینی نیم بەڵام موسڵمانم" و "فەلەستین بۆ فەلەستینییەکان" بێزاریی خۆیان لە سیاسەتگەلی دژبەرانەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی دەربڕی.

هەروەها لە پەراوێزی رێپێوانەکە ماکەتی مووشەکی "زولفەقار" وەک یەکەمین مووشەکی سووتەمەنی وشک بە بڕەوی ٧٠٠ کیلۆمەتری و پێکانی وردبینانەی هەر ئامانجێک، کە بۆتە هۆی توقاندنی ڕژیمی زایۆنی نمایش درا.

لە بەشێکی دیکەی رێپێوانی رۆژی قودس گەنجان و میرمنداڵان پلاکاردگەلێکیان لەبارەی ئیدانە کردنی هەر جۆرە سازان و دانوستانێک لە گەڵ رۆژئاوا هەڵدابوو و نووسیبوویان: "ئەوانی خەونی ئەمریکا دەبینن، خودا هەڵیانستێنێ" و ڕەخنەیان لە بەرجام گرت.

مامەڵەی سەدە بە ئەنجام ناگات

حوجوتەلئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری وڵات کە هاوکات لە گەڵ دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان بە ئاماژە گرینگیی رۆژی قودس لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتی: رۆژی قودس رۆژی بەرەنگاربوونەوەی هەموو موسڵمانان هەمبەر بە داگیرکارانی جیاهنە و پەیمای قودس ئەوەیە کە فەلەستین بۆ هەمیشە زیندوو دەبێ و قودس هی موسڵمانانە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنانی ئیسلام لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پیلانگەلێکی نوێیان لە دژی قودس داڕشتووە و پیلانەکانیان شکستی هێناوە، بیری هێنایەوە: بێ گومان پرسی مامەڵەی سەدە شکستی سەدە دەبێ و بە دڵنیاییەوە شکست دەهێنێ.

ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: گەلی فەلەستین ٧١ ساڵە لە بەرامبەر داگیرکاران و زایۆنییەکان بەرخۆدان دەکەن و گەلی ئێرانیش ٤٠ ساڵە دێنە سەرشەقام و لە دژی داگیرکاران و زایۆنییەکان دروشم دەدەن، هەر بۆیە گومان لەوە نییە کە دوجار فەلەستین و باوەڕی بە حەق سەردەکەوێت.  

پاڵپشتییەکان لە فەلەستین زیاتر لە جاران دەبێ

سەرلەشکەر جەعفەری فەرماندەی قەرارگای فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بەقیەتوڵڵا و فەرماندەی پێشووی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە خەڵکی بە ئامادەبوونی گەرم و گوڕ و هەموو ساڵەیان لەو رێپێوانە هیوای زیاتری ڕووخانی ڕژیمی زایۆنی دەخەملێنن.

ڕاشیگەیاند: بە دڵنیاییەوە سیاسەتگەلی پاڵپشتیی ئێرانی ئیسلامی لە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین زیاتر لە جارانە و لە چەند ساڵی داهاتوودا شایەدی ڕووخانی ڕژیمی زایۆنی دەبین.

ڕووخانی ڕژیمی زایۆنی لەناوخۆیەوە دەستی پێکردووە

حوجەتولئیسلام حسێن تائێب سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەراوێزی رێپێوانی رۆژی قودس بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: ڕەوتی ڕووخانی ڕژیمی زایۆنی لە ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکانەوە دەستی پێکردووە.

ناوبراو بە ئەماژە بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی لە رێپێوانی رۆژی قودسی ئەوساڵ وتی: ئامادەبوونی گەرم و گوڕی خەڵکی و گەلانی ئازادیخواز لە سەرتاسەری وڵاتانی ئیسلامی دەتوانێ خێرایی بە ڕيوتی ڕووخانی ڕژیمی زایۆنی ببەخشێ. سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەردەوام پشت ئەستوور بە پاڵپشتی لە چەوساوانی جیهانی بە تایبەت خەڵکی فەلەستین بووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپا وتیشی: ڕەوتی ڕوو لە ڕووخانی ڕژیمی زایۆنی سەلماندی کە بەرخۆدان هەمبەر بە داگیرکەران بەردەوام دەسکەوتی دەبێ و سەردەکەوێ و فەلەستین و لوبنان نیشانیان دا کە ائستی خۆڕاگریی ڕژیمی زایۆنی تەنیا ٣٣ رۆژە و ئەو ئاستە رۆژ بە رۆژ کەمتر دەبێتەوە.

گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا تێکدەشکێنین

موحسن ڕەزایی سکرتێری كوڕی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ڕژیمی زایۆنی بە پێی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی داڕێژراوە و هیچ ئایینێک قبووڵ ناکات کە گرێی شێرپەنجەیی کۆمەڵکوژی، خەیانەت و ڕەشکوژی لە جیهاندا پەلی داکوتابێ.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە چارەنووسی پیلان و نەخشەکانی ئەمریکا لە دژی ئێمە شکست و کشانەوەیە، وتی: گەمارۆی ئابووری و هێرشی فەرهەنگی لە دژی گەلی ئێران سەلمێنەری بە حەق بوونی ئێمەیە و دڵنیاین کە گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا تێکدەشکێنین.

ئامادەبوونی خەڵکی پەیامێکی بەرزە

سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: ئامادەبوونی گەرم و گوڕی خەڵکی لە خۆیدا پەیامێکی بەرز و هەمەگرە.

وتیشی: ئەو ئامادەبوون و پاڵپشتییە لە گەلی چەوساوەی فەلەستین تا کاتی بوونی سەرچاوەی سەرەکیی داگیرکاری واتە ڕژیمی زایۆنی بەردەوام دەبێ.

سەردار فەدەوی ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە دڵنیان کە ستەم تا سەر نابێ و تا کاتێک هەڵە و ڕژیمی هەڵە هەن، خەڵکی لە گوڕەپانەکاندا دەمێننەوە.

News Code 26742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =