پلانە ئەمنییەکانی ئێران بۆ کەنداوی فارس؛ پەیمانی دەستدرێژی نەکردن

نمانەی ئەمنیی گونجاوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەدا بۆ گەیشتن بە "ڕیسای سروشتی" پشت‌ئەستوورە بە جێگر کردنی ڕیسایەک بە هاوبەشی وڵاتانی ناوچە بە ببێ دەستێوەردانی دەرەکی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێ نێودەوڵەتی – جەواد حەیران نیا: محەمەد جەواد زەریف پاش دیداری رۆژی یەکشەممە ٢٦ی مەی / ٥ی جۆزەردان لە گەڵ هاوتای عێراقی خۆی وتی: ئێران تا ئێستە پێشنیارگەلێکی جۆراوجۆری بۆ واژۆی پەیمانی دەستدرێژی نەکردن ئاراستەی هەموو وڵاتانی کەنداوی فارس کردووە، کە هێشتاش کراوەیە.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ئێران خوازیاری باشترین پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارسە، وتیشی: لەوبارەیەوە پێشوازی دەکرێت لە هەموو پێشنیارگەلی گفتوگۆ و ئاژاوەسڕینەوە.

هەر وەک وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئەوە یەکەمین جار نییە کە ئێران ئاوەها پێشنیارێک ئاراستە دەکات. محەمەد جەواد زەریف ماوەیەکیش لەوە پێش پلانی واژۆکردنی نادەستدرێژیی لە گەڵ عەرەبستانی پێشنیار کردبوو. هەروەها وەزیری دەرەوە پێش لەو پرسەش ئاماژەی بە پلانی "کۆمەڵەی گفتوگۆی ناوچەیی بەکۆمەڵی" دابوو.

ئەو پلانانە سەرچاوە لەو ڕوانگە دروستەی ئێران دەگرن کە ئاسایشی ناوچە لە رێگەی بەشداریی هەموو وڵاتانی ئەندامی ناوچەوە مسۆگەر دەبێت و ئاسایشی گونجاو و پاوەجێ بۆ ناوچە بە بێ دەستێوەردانی بیانی مومکینە.

لە ئێستادا نمانەی ئەمنیی ناوچەی کەنداوی فارس بە هۆی ئامادەبوونی دەسەڵاتە بیانییەکان "لیچارێکی ئەمنی"ی بە دواوە بووە، بەو پێیە نمانەی ئەمنیی ناوچە کەوتۆتە ژێر کاریگەریی دەسەڵاتەکان و ڕەوتی ئاسایی ئاسایشی ناوچەکە تێکچووە. لەمناوە ڕکابەریی نێوان دەسەڵاتە گەورەکان بۆتە گۆی تۆکمە بوونی ڕکابەریگەلی ناوچەیی و گۆڕینی ئەو نمانەیەی دژوار کردووە.

ڕیسای ئێستای ناوچەی کەنداوی فارس پشت‌ئەستوورە بە هاوکێشی دەسەڵات لە وەک مێژوو دەڵێت ئەو ڕیسایە کارامەیی پێویستی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە نییە. ئەو ڕیسایە بە پێی لۆژیکی یاریی بە دەسەکەوتی سیفر (واتە یاریی بردنەوە - دۆڕاندن) پێناسە کراوە و جەخت لە بەرزکردنەوەی هێزی ڕێژەیی دەکات و ئەکتەران بە پێی زەینییەتی نەرێنی هەمبەر بە یەکتری خوازیاری تۆکمە کردنی خۆیان و لاواز کردنی هێزی ڕکابەرانن.

وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بەردەوام بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی شیمانەییان لە سای بوونی ناکۆکیی قووڵ لە نێوان وڵاتان و هەوڵی هەرکام بۆ زاڵبوونی سیاسی و سەربازی بە سەر یەکتردا، پەنایان بردۆتە بەر هێزی سەربازیی وڵاتانی رۆژئاوایی و کردنەوەی بنکەی هەمیشەیی سەربازی بۆ ئەو هێزانە؛ لەو ڕووەوە خەریکی ڕکابەری لە بواری واژۆ کردنی گرێبەستی چەک و چۆڵ و کردنەوەی بنکەگەلی سەربازی رۆژئاوایی لە خاکی خۆیانن.  

بەو پێیە لە پێناو وەدی هێنانی ڕیسایەکی ئەمنی کە بتوانێ ئاسایشی پاوەجێ و سەقامگیر بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس بە دیاری بێنێت و ڕی خۆش بکات بۆ وەدی هاتنی پلانی نادەستدرێژیی پێشنیاری ئێران، دەبێ خاڵەکانی خوارەوە لە بەرچاو بگیردرێت:

١-  ئاوردانەوە لە پرسی هاوکێشەی دەسەڵات لە ناوچە لە نێوان سێ هێزی ئێران، عێراق و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس و ڕازی بوونی هەر سێ باڵی دەسەڵاتە.

۲- سیستەمی ئەمنی دەبێ جەخت لە ئاشتی بکات.

۳- بۆ جێگربوونی ئاسایشی هەمیشەیی دەبێ لە رێگەی متمانەسازیی نێوان ئەندامانی ناوچەی کەنداوی فارس، ڕێ خۆش بۆ چوونەدەرەوەی دەسەڵاتە دەرەوە ناوچەییەکان هەموار بکرێت.

۴- سیستەمی ئەمنی دەبێ لە بەرامبەر کۆمەڵگای جیهانی و هێزی نێودەوڵەتیدا بە توانا بێت.

۵- سیستەمی گونجاوی ئاسایش دەبێ کێشەی ناوچەیی ئێستا چارەسەر بکات و بە هەڵوێستی یەکلایەنە درێژە پێ نەدرێت.

۶- سیستەمی ئەمنی دەبێ هاوکات بێت لە گەڵ گۆڕانکارییە سیاسییە قووڵەکانی ناوچە و لەوان چارەسەریی کێشە و ناکۆکییە سەرزەوینییەکان، نەبوونی متمانە لە دۆخی ئابووریی ناوچە بە هۆی پرسی نەوت و فرۆشی و پەرەدان بە چەکی ناڤۆکی و هەوڵ بۆ پەرەدان بە سیستەمی ئەمنیی کۆپی کراوەی رۆژئاوایی لە کەنداوی فارس.

۷- بوونی دوو ڕوانگەی دژواز لە ناو دڵی لیچاری ئەمنیی ناوچە: ئێران بە دوای دەرچوونی هێزی ئەمریکی لە ناوچەیە و لە بەرامبەردا وڵاتی عەرەبی حەز بە مانەوەی ئەمریکا و کۆنتڕۆڵی ئێران لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا دەکەن و لایان وایە لەو رێگەوە بە هاوکێشەی دەسەڵات دەگەن. چارەسەریی دژوازیی نێوان ئەو دوو ڕوانگەیە ئاسان نییە، بەڵام ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران دەرفەتێک بوو بۆ هەڵگرتنی یەکەم هەنگاوەکان لە پێناو سازدانی ڕیسایەکی نوێ لە کەنداوی فارس و باشتر کردنی پەیوەندییەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس و کەمکردنەوەی پابەندییان بە ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە.

۸- کردنەوەی تۆڕێکی نافەرمی لە کارناسان بە مەبەستی لێکدانەوەی ئاستەنگەکان و ئاراستە کردنی ڕێکاری کارا بۆ سازدانی دیالۆگی ئەمنی ناوچەیی.

۹- ڕیسای ئەمنی کەنداوی فارس دەبێ وەک "جڤاتی ئەمنیی پلۆڕاڵ"ی مەبەستی "کارێل دوویچ"، بە هاودەنگی ناوچەیی شەڕ بە پرسێکی ناڕەوا بزانێت.

۱۰- گەورەترین ئاستەنگی درێژخایەن بۆ سەقامگیریی دەوڵەتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس گوشاری ناوخۆیی و هەڕەشەی هاوپەیوەند بە "ئاسایشی مرۆیی"یە و نەک ئێران وەک هەڕەشەیەکی "ئاسایشی دەوڵەتی". هەر بۆیە وڵاتانی عەرەبی پێویستیان بە ڕیفۆرمی ناوخۆییە.

۱۱- وڵاتانی سەروو ناوچەیی لەوان ئەمریکا نابێ لە ڕکابەریی ئیتنیکی و ژێئۆپۆلیتیکیی نێوان ئێران و عەرەبستاندا لاگری بکەن و دەبێ بۆ هاوسەنگی نێوان ئەو دووە هەوڵ بدەن.

۱۲- دەسپێکی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس دەبێ بە پێی هەڵوێستی لە خوارەوە بۆ سەرێ، بەڕێوەچوونی کۆمەڵەی ناوچەیی و تۆکمەی پەیتا پەیتای تا بوون بە ڕژیمێکی نوێی ئەمنی ناوچەیی بێت.

۱۳- گفتوگۆی نێوان ئەندامانی ناوچە دەتوانێ لە پڕۆسەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە دەست پێ بکات و لە درێژەدا پرسە ئەمنییەکانیش بخرێتە بەر باس و لەمناوە ئاستێک لە سەقامگیری ستراتژیکی نێوان ئێران و ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بۆ دەسپێکی ئەو پڕۆسەیە پێویستە.

۱۴- ئاور لە دەسکەوتە پێشووەکانی وڵاتانی ناوچە و لەوان ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان ئێران و عەرەبستان لە سەردەمی سەرۆک کۆماری هاشمی ڕەفسنجانی، بدرێتەوە و جێبەجێ بکرێت.

۱۵- ناوەندە نادەوڵەتییەکان دەتوانن ڕی بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ خۆش بکەن و لە بوارگەلی فەرهەنگی و ڕاهێنەریی وەک سینەما، هونەر و پڕۆژەگەلی کۆمەڵگای شاریدا چالاک بن.

۱۶- بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ڕێکخراوەگەلی نادەوڵەتی کە خوازیاری یەککەوتنی وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارسن.

۱۷- بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسگەلی ئاکادیمی سەبارەت بە نمانەی ئەمنیی کەنداوی فارس.

۱۸- وڵاتانی ناوچە دەبێ ئاگاداری نیگەرانییە ئەمنییە بەرامبەرەکان و بەستێنی دزە کردنی یەکتری لە ناوچەدا بن.

لە ئێستادا لە سای ئامادەبوونی ترامپ، ڕکابەرییە ناوچەییەکان بۆ کڕینی چەک و چۆڵی زیاتر پەرەی سەندووە و لیچاری ئەمنیی ئێستای وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس لە بری هاوکێشی دەروونزا لە قەوارەی هاوکێشی دەرەوەزا و کڕینی چەک دەرکەوتووە و لەو ڕووەوە شایەدی بەرزبوونەوەی هاوکاریگەلی سەربازی و ئەمنیی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی لە نێوان وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارسین و سەرهەڵدانی ناتۆی عەرەبی لە لایەن واشنتۆنەوە دەرئەنجامی ئەو پرسەیە.

وەدی هاتنی ئاوەها ڕیسایەک لە رێگەی تێپەڕین لە زەینییەتی یاریی دۆڕاندن – بردنەوە بۆ قۆناغی بردنەوە – بردنەوە مومکینە کە تێیدا لۆژیکی "هاوکێشەی هێز" لە ئارادا نییە و سێ دەسەڵاتی ناوچە واتە ئێران و عێراق و عەرەبستان هەڕەشە لە دژی یەکتری نین.

News Code 26689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha