بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیوان خوسرەوی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: سەفەری بەرپرسانی وڵاتگەلی جۆراوجۆر کە بۆ ئێران پەرەی سەندووە، زۆربەیان بە نوێنەرایەتی ئەمریکا دێن. هەندێک لەو سەفەرانە لە میدیاکاندا ڕۆماڵ دەدرێن و هەندێکیشیان بە نهێنی دەمێننەوە.
ڕاشیگەیاند: بە پێی سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەمووی ئەو بەرپرسانە پەیامی سەروەری، لۆژیکی، بەرخۆدان و خۆڕاگریی گەلی ئێران ڕاگەیێندراوە و ڕاشکاوانە پێمان ڕاگەیاندوون کە هەڵسوکەوتەکان نەگۆڕدرێن و مافی وڵات دابین نەکرێت و لێدوانەکان نەچنە قۆناغی پراتیگییەوە، هەلومەرجەکە هەر وەک خۆی دەبێت و هیچ جۆرە دانوستانێک ناکرێت.
Your Comment