وڵاتانی ناوچە
-
نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران بۆ مێهر:
مووشەکە زۆر پێشكەوتووەکانی ئێران ئامادەی تەقاندنن
نوێنەری خەڵکی تاران لە مەجلیس ئیسرائیلی خستە بەردەنگەوە و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی خۆی بە مووشەکی زۆر پێشکەوتوو وەڵام دەداتەوە.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ فیدان:
بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بەرپرسیارێتی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئاسیاشی وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە بەستراوە و بەرەنگاربوونەوەی قایم لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بەرپرسیارێتی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکەیە.
-
سوودانی لە دیداری باقری کەنی:
عێراق درێژە دەداتە ڕۆڵی خۆی بۆ نزیک کردنەوە وڵاتانی ناوچەکە لە یەکتر
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە دیداری جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی درێژە دەداتە ڕۆڵی خۆی بۆ نزیک کردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە یەکتر.
-
ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی شانگهای:
دەستکەوتەکانی ئەندامێتی ئێران لە شانگهای لە مێژوودا دەمێنێتەوە
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی دراوسێیەتی و یەکگرتنی کردووەتە بنەمای سیاسەتی دەرەوەی خۆی و ئەوە بە ڕێگایەی گونجاو بۆ بەدی هێنانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی دەزانێت.
-
ویلایەتی لەگفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە:
دەستپێکردنەوەی پێوەندی ئێران و میسر زۆر گرینگە
ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەستپێکردنەوەی پێوەندی تاران ومیسری بۆ هەر دوو وڵاتەکە و هەروەها ناوچەکەی گرینگ لێک دایەوە.
-
قاڵیباف لە کۆبوونەوەی سیستەمی نوێی جیهانی:
ئێران هەرگیز گۆشەگیر نابێت/سیاسەتی دراوسێیەتی یەکمایەتی ئێمەیە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئەمڕۆ یەکێک لە ئەو جموجوڵانەی کە ئەنجام دەدرێت، گۆشەگیر کردنی ئێرانی ئیسلامییە، بەڵام ئێران ئەوەندە بەهێز، بەربڵاو و کاریگەرە کە هەرگیز گۆشەگیر نابیت.
-
کەنعانی لە کۆبوونەوەی ژمارەیەک بیانی دانیشتووی ئێران:
یارمەتی بە ناوچەکە ڕوانگەی بنەمایی ئێرانە/ ڕۆژئاوا ڕێککەوتنی ناڤۆکیی خستە پەراوێزەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە یارمەتی بە ئاسایشی ناوچەکە ڕوانگەی بنەمایی ئێرانە، وتی: هەوڵەکانی ئێران لە ساڵانی دواییدا ڕێگری کردووە لە ڕووخانی حکومەتەکانی ناوچەکە لەلایەن تیرۆریستە نێودەوڵەتییەکانەوە.