بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆبوونەوەیەکی قورئان خوێندنەوە لە تاران، ئاماژەیان دایە زەروورەتی تێگەیشتن لە چەمکە قورئانییەکان و ڕەنگدانەوەیان لە کردەوەی کۆمەڵگای ئیسلامی و مرۆڤایەتی وەک پێویستییەکی حاشاهەڵنەگر.
ڕێبەری وتیان: سەربەرزی و پێشکەوتنی گەلی ئێران لە چل ساڵی ڕابردوو بە هۆی کردەوە بە قورئان و خۆڕاگری بووە و ئەمڕۆش تەنیا رێگای زاڵ بوون بەسەر شەیاتین و کافرەکان، خۆڕاگرییە.
وتیشیان: ئەمڕۆکە یەکێک لە کێشەکانی جیهانی ئیسلام ئاشنا نەبوون لەگەڵ چەمکە قورئانییەکان و کار نەکردن بە فەرمانەکانی قورئانی پیرۆزە و ئەوانەش کە بە هۆی پێگەی باڵای دەسەڵاتیان وەک سەرۆک و پاشای هەندێ وڵات، بە سەر گەلاندا دەنرکێنن، هەر ئەوانن کە قورئان ڕاشکاوانە فەرمانی داوە، بەرەنگارییان بکرێت و متمانەیان پێ نەکرێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە ڕابوونی ئیسلامی و بزووتنەوەی خەڵک لە هەندێ وڵاتان لە چەند ساڵی ڕابردوو، ڕایانگەیاند: ئەم جووڵە بە هۆی متمانە بە ئەمریکا و ڕژێی زایۆنی کوژایەوە بەڵام گەلی ئێران بە بەرەکەتی ئیمامی گەورە کە پڕ بوو لە چەمکی قورئانی، بایەخی جووڵە و شۆڕشی خۆی زانی و هەر لە سەرەتاوە متمانەی بە دەسەڵاتە چەوسێنەرەکان نەکرد و لە بەرانبەریاندا وەستا.
Your Comment