بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، فواد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا بە راگەیاندنی ئەو باسە لە درێژەدا وتی: ئەنقەرە و مسکۆ سەرقاڵی تاوتوێی پرۆژەیەکن لەسەر ناردنی هێز بۆ ناوچەی تەلڕەفعەت سووریان، ناوچەیەک کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە "دایە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کوژرانی سەربازانی سوپای تورکیا لە پێکدادانەکان لە تەلڕەفعەت وتی: ڕێککەوتنێکمان سەبارەت بە سووریا هەیە بەڵام ئەگەر هێرشەکان درێژەیان هەبێت ئەو کات بڕیارەکان شێوەیەکی تر دەگرنە خۆیان.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی شەممە لە بیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەفسەرێکی ئەو وڵاتە لە تەلڕەفعەت هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا کوژراوە و ئەفسەرێکی تریش لە ئەو ناوچە بریندار بووە.
بۆچوونی ئێوە