بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارهی دوێنێ پێنج شەممە ۱۲ی گوڵان بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وەزیری خوێندنی باڵا، پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، هونەرمەندان و کەسایەتییە هونەرییەکان، دكتۆرای فهخری بهخشرایە هونهمهندی ناسراوى كورد مهزههر خالقی.
خالقی لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: ئەو دکتۆرایەى پێیى بەخشراوە بۆ ئەو ئەوەندە بەرزە کە لە ئاستی خەڵاتە گەورەکانی جیهانە وەک نۆبڵە"
وتیشی: خۆشحاڵم لە خاکی خۆم ئەم خەڵاتە وەردەگرم و گەلەکەم پاداشتم دەداتەوە.
باقر خالقی که نازناوی "مەزهەر خالقی" یە ۱۸ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۱۷ی هەتاوی لە شاری سنەی سەر بە پارێزگای کوردستانی ئێران لە دایک بووە.
مەزهەر خالقی جیاوازترین شێوازی مۆسیقایی بۆ کورد داناوە. شێوازێک کە دوورە لە فلکلۆری کوردی و زیاتر لە شێوازی مۆسیقای نەریتی فارسی دەچێت.
لە نیشانەکانی شێوازی گۆرانی خوێندنی خالقی، نۆتی کەم لە مێلۆدی و دەنگ لە پەردەی خواری خوێندنە.
بۆچوونی ئێوە