بە هەر ڕادەیەک کە خۆمان ئیرادە بکەین نەوت هەناردە دەکەین

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: هەوڵی ئەمریکاییەکان بە هیچ کوێ ناگات و ئێمە بە هەر ڕادەیەک کە پێویستمان بێت و خۆمان ئیرادە بکەین نەوت هەناردە دەکەین.

  بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە کرێکارانی سەرانسەری ئێران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە کارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانەوەی نەوتی ئێران، وتیان: هەوڵی ئەمانە بە هیچ کوێ ناگات. ئێمە بەو ڕادە کە ئیرادە بکەین دەتوانین نەوت هەناردە بکەین.

وتیشیان: ئەوان بە خەیاڵی خۆیان ڕێگایان داخستووە بەڵام ئەگەر گەلی چالاک و بەرپرسانی وریای ئێران قۆڵی هیممەت هەڵماڵن زۆربەی بن بەستەکان دەکرێتەوە.

 ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: ئەم دوژمنی کردنانە بێ وڵام نابێت و وڵامی ئەمە وەردەگرنەوە . گەلی ئێران گەلێک نییە کە لە بەرانبەر دوژمندا بێدەنگ بێت.

ئەوەشیان وت کە هەرچی ئێمە کەمتر بەندیواری داهاتی فرۆشتنی نەوت بین، باشترە. دوژمن دژی گەل و شۆڕشی گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێمە زۆرجار هەوڵی ڕقەبەرانەی داوە و دۆراوە، ئێستاش ڕووی هێناوەتە پرسە جۆراوجۆرە ئابوورییەکان و دەڵێن، دەمانەوێت چۆک بە گەلی ئێران دابدەین. بەڵام بزانن گەلی ئێران لە بەرانبەر ئەواندا چۆک دانادات.

ڕێبەری هەروەها بە ئاماژە بە پێویستی کاری جەهادی و بێ وچان لە دۆخی گرینگی برەودان بە بەرهەم هێنان و هێنانە دی ستراتێژی ئابووری خۆڕاگرانە، جەختیان کردە سەر پێویستی ئاوردانەوە لە بابەتەکانی وەک ئەمنیەتی کاری و مووچە و ڕێزگرتن لە کرێکاران.

زیادیشیان کرد:  کار بایەخێکی بەهادارە و ئەم بابەتە دەبێ وەک تێگەیشتنێکی گشتی لە کۆمەڵگا لەبەرچاو بگیردرێت تاکوو پێگەی پڕبایەخی کرێکارەکانیش دیار بێت.

ئەوەشیان وت کە برەودان بە بەرهەم هێنان یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی ئابووری خۆراگرانە و ئەگەر ئابووری خۆڕاگرانە بێتەدی، بڕیارەکانی سەرکردەکانی ئەمریکا و زایۆنیزم سەبارەت بە نەوت و پرسە ئابوورییەکان بێ ئەنجام دەبێت و کاریگەریی نابێت.

جەختیان لەوەش کرد کە برەودان بە بەرهەم هێنان، پشتیوانی لە کاڵای ئێرانی، بزۆزی لە کار و ئابووری خۆراگرانە بەستێن خۆش دەکەن بۆ سەربەرزی نیشتیمانی و کارتێنەکەریی لە بەرانبەر بڕیارەکانی دوژمنانی بیانی.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە وەی کە سەربەرزی نیشتیمانی یەکێکە لە یەکمایەتییەکان و پرسە سەرەکییەکانی هەر گەلێک، ڕایانگەیاند کە گەلان هیچ کات ڕازی نابن تا لە ژێرکاریگەریی و ڕخنەی بڕیارەکانی دوژمنانی خۆیاندا بن.

 ڕێبەری ئاماژەشیان بە پاگەندەکانی بەرپرسانی ئەمریکایی و زایۆنیزمی کرد و وتیان: ئەوان دەڵێن کە دوژمنی نیزامی کۆماری ئیسلامین و لەگەڵ گەلی ئێران دوژمنیمان نییە بەڵام دوژمنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕێک دوژمنی لەگەڵ گەلی ئێرانە چونکوو کۆماری ئیسلامی بە یارمەتی گەل بەردەوامە و ئەگەر یارمەتی گەل نەبێت، کۆماری ئیسلامی بوونی نابێت.

 لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا ڕێبەری ئاماژەیان دایە هاوردەی بێ سەروبەری کاڵا بۆ ناو ئێران و ئەو زەبرەی لە بەرهەم هێنانی ناوخۆیی و کرێکارانی دەدات و زیادیان کرد: بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ هاوردەکردنی بێ سەروبەری کاڵای دەرەکی، پێودان و یاسای دژوار هەیە بەڵام دەبێ ئەم یاسا و ڕێسا زۆر جیدی جێبەجێ بکریت.

وتیشیان: ئەگەرچی گەمارۆکان لەهەندێ بواردا کیسەی دروست کردووە بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی دروست و لۆژیکی بەرەنگاریی بکرێت، لە بەرژەوەندی وڵات دەبێت چونکوو گەمارۆکان دەبێتە هۆی ئەوە ئێمە پشت بە توانست و دەفرایەتی و داهێنەریی ناوخۆیی ببەستین.

ئەوەشیان ڕاگەیاند کە دەبێ بەندیوار نەبوون بە فرۆشتنی نەوت بە جۆرێک دەفرایەتی بزانین و کەڵکی لێوەرگرین بۆ پشت بەستنی زیاتر بە توانایی ناوخۆیی.

News Code 26200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =