ناوەڕۆکی دیدارەکەی ماکرۆن لەگەڵ کوردی سووریا

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە دیدار لەگەڵ وەفدێکی باڵای سیاسی کوردی سووریا جەختی کرد: پاریس گرنگی دەدات بە كەمكردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچە سنوورییەكانی توركیا و سووریا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ هەینی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە کۆشکەکەی خۆی لە پاریس ، لەگەڵ شاندێكی باڵای بەرپرسانی کوردی سووریا كۆبۆوە و پشتیوانی پاریس بۆ هێزە كوردییەكانی سووریای دووپاتكردەوە.

ئاژانسی فورات نیوز لەوباریەوە رایگەیاندووە کە نەسرین عەبدوڵا، فەرماندەی گشتی یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و حەمید ئەلمیهباش، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە یاوەری بەرپرسانی باڵا لە هێزەكانی سوریای دیموكرات لە كۆبونەوەكەدا بەشداریان كردووە.

بەپێی راگەیندراوێكی كۆشكی ئێلیزە ، ماكرۆن لەو دیدارەدا ئاماژەی داوەتە رۆڵی ئەو هێزانە لە روبەڕوبونەوە و تێكشكاندنی رێكخراوی چەكداری داعش بەتایبەتی لە روبەڕوبونەوەكانی ئەم دواییانەی باغۆز كە كۆتا پاشماوەكانی داعش ئەو ناوچەیەیان كردبووە مۆڵگەی خۆیان.

راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشكردوە کە  ماكرۆن دوپاتیكردوەتەوە بە مەبەستی روبەڕوبونەوەی رێكخراوی داعش كە هێشتا لەو ناوچانەدا مەترسی بەجێهێشتوە، وڵاتەكەی لە پشتگیریكردنی هێزە كوردییەكانی سووریا بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، فەرەنسا گرنگی تایبەت بە بەرقەراركردنی ئاشتی و ئارامی ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا دەدات.

ئەوەشی بەو شاندەی راگەیاندووە کە "بە مەبەستی دەستەبەركردنی پێداویستیە مرۆییەكان و ئارامی دۆخی ئابوری و كۆمەڵایەتی لە شارەكانی سوریا هاوكاری ماددی ئەو ناوچەیە دەكات".

هەروەها ماکرۆن بەو وەفدەی راگەیاندووە کە "ئاسایشی ناوخۆی توركیا بۆ وڵاتەكەی گرنگە و لە هەمان كاتدا گرنگی دەدات بە كەمكردنەوە و نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچە سنووریەكانی توركیا و سوریا ."

News Code 26111

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =