بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سموریە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: عێراق خاڵی پێک گەیشتنی دراوسێ و براکانە و ناوەندی سیاسی نوێ لە ناوچەکەیە.
ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی ئێمە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێی عێراق لەوانە عەرەبستان، ئۆردۆن، کوەیت، تورکیا تۆکمەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کرد: ئێمە تەواوی هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب درێژە دەدەین. کاتی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب هاتووە.
Your Comment