بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی شینهوا لە کاردانەوە بە تۆمارکرانی ناوی سوپای پاسدارنی ئیسلامی لە لیستی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەمریکا کە لە لایەن ترامپەوە ڕاگەیێندرا، نووسی: بڕیاری ترامپ لە دژی سوپا دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی دۆخی ناوچەکە.
ئاژانسی فەرمی چین لەوبارەیەوە ڕاشیگەیاند: زۆربەی وڵاتان لە سەر ئەو بڕوایەن کە هەنگاوی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای ئێران وەک ڕێکخراوێکی گرینگی سەربازی، دۆخی رۆژهەڵاتی ناڤین ئاڵۆزتر و تەشەنەدارتر دەکات.
هاوکات تەلەڤیزیۆنی ناوەندیی چین لە شرۆڤەیەکدا جەختی کرد کە دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی پێشخستنی ستراتژییەکە کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین.
Your Comment