دەسکەوتەکانی سەفەری عەبدولمەهدی بۆ کەرتی بانکی

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بۆ دەسپێکی پەیوەندیگەلێکی نوێ لە بواری ئابووری، سیاسی و بازرگانی گەیشتە تاران و هیوایەکی زۆر لە ئارادایە کە لە کەرتی دراویشدا ڕێککەوتنی زۆر باش لە نێوان دوو وڵاتدا مسۆگەر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ١٧ی خاکەلێوە بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا بۆ دەسپێکی پەیوەندیگەلێکی بۆ لە بوارەکانی بازرگانی، سیاسی و ئابووری گەیشتە تاران تا سەردانەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کە ماوەیەک لەوە پێش سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، قەرەبوو بکاتەوە. لەمناوە ئەگەرچی سەفەری حەسەن ڕۆعانی بە گوێرەی زۆر کەس سەفەرێکی گرینگ بووە، بەڵام ئێستا سەفەرەکی عەبدولمەهدیش بە هەمان ئەندازە گرینگە و هیوایەکی زۆری لێ دەبێتەوە، بە تایبەت لە قۆناغی ئێستای ئابووریی ئێران کە زەروورەتی تۆکمەکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە دەرکەوتووە.

پەیوەندییە بانکی و دراوییەکانی ئێران و عێراقیش بڕیارە لە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران تاوتوێ بکرێت و هەلێک بڕەخسێت کە بۆ گواستنەوەی دراو لە نێوان دوو وڵات ئاسانکاری بکرێت. هەڵبەت سناریۆی سەرەکیی هاوکاری لەو کەرتە، تایبەت بە هاوکاریگەلی بانکی لە بەستێنی دراوی نەتەوەیی هەر دوو وڵات و بڕیارە بە پێی ڕێککەوتنەکان لە خولی پێشووی دانوستانەکاندا، ئاڵوگۆڕیی ماڵی بە ڕیاڵ و دینار ئەنجام بدرێت؛ بەڵام بۆ جێبەجێ کرانی ئەو بڕیارە پێویست بە واژۆی پەیمانی دوو لایەنەی دراوی و ڕەخساندنی هەنگاوگەلی پێشتر هەیە.

بەر لە سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق، لە سەفەری سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق و دیداری لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی لە بەغدا، بەشێک لە هاوکاریگەلی بانکی پراکتیزە کران و لە سەفەری ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، بەشێکی دیکەی ئەو ڕێککەوتن و دانوستانانە بۆ بردنە قۆناغی جێبنەجێ کران، تاوتوێ دەکرێن

ڕێککەوتنە بانکییەکانی ئێران و عێراق لە خولی پێشوودا چ بوون؟

عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی لە سەفەری مانگی رێبەندانی ساڵی ڕابردووی هەتاویی بۆ عێراق چەندین ڕێککەوتن و لەوان کردنەوەی لقێکی بانکی ڕەشید ئێران واژۆ کران؛ لە دیداری هیمەتی لە گەڵ سەرۆکی بانکی ڕەشید، بڕیار درا کە جگە لە کردنەوەی نووسینگە و لقێکی ئەو بانکە، بانکەکانی دیکەی عێراقیش لە ئێراندا لق و نووسینگەی کاری بکەنەوە.

هەروەها بڕیار درا کە هەناردەکارانی ئێرانی بتوانن لە رێگەی بانکە عێراقییەکانەوە ئیش بکەن و بانکە ئێرانییەکانیش بتوانن لە بانکە عێراقییەکاندا، حیساڤی دیناری‌یان هەبێت.

بەڵام گرینگترین ڕێککەوتن لە بواری دراوی و ئاڵوگۆڕیی دەرەکی ئێران و عێراق، ڕێککەوتنێک بوو کە بە پێی ئەو بڕیار درا، بانکی ناوەندیی ئێران حیسابی یۆرۆریی و دیناری هەبێت و مامەڵە گازی بە نەوتییەکان بەو حیسابانە ئەنجام بدرێت.

دەبێ جاوەروان بین و ببینین کە لە سەفەری ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران چ هەنگاوێک بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنانە ئەنجام دەدرێت.

News Code 25892

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =