رێگەی پەیوەندی ١٥٠ گوندی پارێزگای کوردستان داخرا

داکردنی بەفر کە لە دوو شەوی ڕابردووەوە لە پارێزگای کوردستان دەستی پێکردووە، بۆتە هۆی داخرانی رێگەی پەیوەندیی ١٥٠ گوند لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو پارێزگایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داکردنی بەفر و باران بە هۆی ئەو شەپۆلە نوێیەی کە لە دوو رۆژی ڕابردووەوە هاتۆتە ناو پارێزگای کوردستانەوە، بۆتە هۆی داخرانی رێگەی پەیوەندیی ١٥٠ گوند لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو پارێزگایە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی ئیدارەی کەش و هەواناسیی کوردستان ئەو شەپۆلە لە داکردن تا کۆتایی حەوتە بە شێوەیەکی بەرفراوان درێژەی دەبێت.

سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەریی ئیدارەی گشتیی رێگەوبانی پارێزگای کوردستان لەوبارەیەوە وتی: داکردنی بەفر لەم دوو شەوەدا رێگەی ١٥٠ گوندی پارێزگای کوردستان بە تایبەت گوندەکانی سەر بە شارەکانی سنە، قوروە، دێولان و کامیارانی داخستووە.

دانش زەندی‌ بە ئاماژە بە داخرانی رێگەی سنە – هەمەدان وتیشی: لە ئێستادا هاتوچۆ لە جادە سەرەکییەکانی پارێزگای کوردستان تەنیا بە زنجیرەوە مومکینە و بە هۆی ئاستی داکردنەکان گەردەنەی هەمەکەسی لە مەودای نێوان هەمەدان و قوروە داخراوە و هێزەکانی رێگەوبان خەریکی کردنەوەی رێگاکانن.  

هەروەها عیسا گەوهەری سەرۆک پۆلیسی رێگەی کوردستان داوای لە شۆفیرەکان کرد کە لە هاتوچۆی ناپێویست لە جادەکانی پارێزگا خۆ بپارێزن و ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە ئاستی داکردنی بەفر و تەم ومژ لەو جادەگەلە هاتوچۆ زۆر سەخڵەتە.

News Code 25842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =