بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، دەریادار مایکڵ مولن سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوەبشی سوپای ئەمریکا بە لەناو چوونی وڵاتەکەی لە ئاکامی سیاستەکانی ترامپ هۆشداریی دا.
بە پێی قسەی مولن، بەرژەوەندی سیاسی لە واشنتۆن بە توندی جەمسەری بووەتەوە و پاش سەرۆک کۆماری ترامپ، ئەمریکا وڵاتێکی جیاواز دەبێت و بە توندی تووشی خەسار دەبێت.
سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا وتی: داهاتوو و بەستێنە ئاسبوورییەکانی ئەو وڵاتە ڕوو لە لەناوچوونە و لە ئەم پیوەندییەدا ئاماژەی دایە سەر ئاماری قەرزەکان.
مایکڵ مولن هەروەها ترامپی بە لاواز کردنەوە و ڕووخانی بنکە چاوەدێری و دادیەکانی ئەو وڵاتە لەوانە ئێف بی ئای تۆمەتبار کرد و وتی ئەو هەڵەی زۆر مەترسیداری ئەنجام داوە.
ناوبراو هەروەها بە جەخت لە سەر کێشەگەلێک لەوانە ڕەگەز پەرستی، نایەکسانی مووچە، نایەکسانی داهات و نەبوونی ئەخلاق لە ئەمریکا، وڵاتەکەی بەرەو قەیرانەکانی دەیەی ٦٠ و ٧٠ لێک دایەوە کە بە وتەی ناوبراو خەریکی دابەزین و لەناوچوونە.
بۆچوونی ئێوە