بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕادیۆ نیوزیلەند، هەزاران کەس لە خەڵکی سەرتاسەری جیهان بە واژۆی تۆمارگەلێکی ئەلەکترۆنی خوازیاری بەخشینی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بە "جاسیندا ئاردرێن" سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند لە پێناو هاودەردیی ئەو لە گەڵ قوربانیانی جەنایەتی ڕەگەزپەرەستانەی کرایست چەرچ و کاردانەوەی بە پەلەی بەو ڕووداوە بوون.
شایانی باسە کە لە هێرشی تیرۆریستیی هەینی ڕابردوو بۆ سەر ٢ مزگەوت لە شاری کرایست چەرچ ٥٠ کەس گیانی خۆیان لە دەست دا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ئێستادا، ٢ تۆماری ئەلەکترۆنی بە نۆبە توانیویانە ١٦٦٠٠ و ٣ هەزار واژۆ بۆ پاڵپشتی لە ئاردرێن بۆ هاودەدری لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرایست چەرچ، کۆکەنەوە.
بە وتەی پۆلیسی نیوزیلەند، ئاردرێن دوای ئەو هەنگاوانەی لە تۆری کۆمەڵایەتیدا چەندین جار هەڕەشەی مەرگی لێ کراوە کە لە یەکیاندا لە ژێر وێنەی چەکێکدا نووسراوە، "تۆ کەسی دواتری".
سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند دوای بەشدار بوونی بە جلی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی نوێژی هەینی کە حەوتەی ڕابردوو لە پارکی تەنیشتنی مزگەوتی نوور لە شاری کرایست چەرچ بەڕێوە چوو، بە گریانەوە هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیانی ڕووداوەکە دەربڕیبوو.
بۆچوونی ئێوە