ناوەندی ناڤۆکی و مووشەکی سعوودیە بە زوویی دەکەوێته دەست موجاهیدانی ئیسلامی

ڕێبەری باڵای ئێران بە ئاماژە بەهێزکردنەوەی ژێرخانی بەرگری وڵات جەختیان کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوەنده ناڤۆکی و مووشەکیەکانی سعوودیە دەکەوێتە دەست موجاهیدانی ئیسلامی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتەدانەکەیدا لە حەرەمی حەزرەتی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ ئیمە لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە ئیمکاناتی بەرگریمان زیاترە و بە کوێری چاوی دوژمنان بەردەوام دەبین لە بەهێز کردنەوەی ژێرخانی بەرگری.

ناوەندی ناڤۆکی و مووشەکی حکوومەتی سعوودی بە زوویی دەکەوێته دەست موجاهیدانی ئیسلامی 

ڕێبەری باڵای ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە حکوومەتی سعوودی, خراپترین حکوومەتی ناوچە, چەوسێنەر, دیکتاتۆر, ستەمکار و گەندەڵ و بەندیوارە وتیان: ڕۆژاواییەکان بۆ حکوومەتێکی وا, ئیمکاناتی ناڤۆکی و ناوەندی بەرهەم هێنانی مووشەکیان دابین کردووە حکوومەتی سعوودی بەندیواری ئەوانە.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیشیان: هەڵبەت ئاڵۆز نابین لە بەرهەم هێنانی ناوەندی ناڤۆکی و مووشەکی بۆ حکوومەتی سعوودی چونکوو ئەم ناوەندە لە داهاتوودا دەکەوێتە دەست موجاهیدە ئیسلامییەکان.

 ڕێبەری وتیان: ئەمریکاییە گەمژەکان دەیانوت ئەگەر ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە لە شەقامەکانی ئێراندا شۆڕس دەکرێت و خەڵک ناتوانن نانیش بکڕن و گەمژەیەکی تریان دەیانوت ساڵی ۲۰۱۹ کریسمەسی ئەمریکاییەکان لە تاران دەبێت کە چی هەمووی بە فشە دەرچوو.

ڕاشیانگەیاند کە گوشاری دابەزینی داهاتی سەرچاوە سروشتییەکان ئەو قازانجەی گەورەیەی بۆ هەموو وڵاتانی هاوشێوەی ئێمە و ئێران هەیە کە ئەوان لە تاک بەرهەمی بوون و ئابووری نەوتی ڕزگار دەکات.

 جەختیشیان کرد کە نابێت لە گەمارۆکان بناڵێنن و ئەگەر دەستمان لە نەوت بێتەوە ڕێگای جێگرەوە دەدۆزینەوە و پشت بەخوا دەگاتە ئەنجام و گەلی ئێران چەندین ساڵ دواتر بەرهەمەکەی دەبینێت.

 ڕێبەری وتیان: ئەمڕۆ هەموو بەرپرسان قبووڵیان کردووە و زانیویانە کە دوژمن لە حاڵی شەڕکردن لەگەڵ ئێمەیە . شەڕ تەنیا شەڕ بە تۆپ و چەک نییە، شەڕی هەواڵگری، ئابووری و ئەمنیەتیە وهەندێ جار مەترسیدارە لە شەڕی سەربازی، سەرهەڵدانی ئەم شەڕە لە بواری ئابووری بووە هەڵبەت لەم شەڕەدا دەبێ دوژمن شکست بدەین و پشت بە خوا شکستی دەدەین.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشیان: نابێت متمانە بە ڕۆژاوا بکەین و ئەمە بە مانای پچڕانی پەیوەندییەکان نییە، پەیوەندی کێشەی نییە شوێن کەوتن و متمانە کردن کێشەی هەیە.

News Code 25732

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =