پەیوەندیی ستراتژیکی تاران و بەغدا؛ هاوپەیمانانێکی لێک دانەبڕاوە

سەفەری بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی نیشاندەری هەوڵی دوو لایەنە بۆ تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان و هاوکات نیشاندەری شکستی هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانە بۆ بەربەست‌نانەوە لە بەردەم ئەو پەیوەندیانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی، ڕامین حسێن ئابادیان: پێدەچێت کە بە پێچەوانەی هەوڵەکانی ئەم دواییەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە باڵاترین ئاستی خۆیدا بەردەوامە. بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و لە سەرووی ئەواندا "عادڵ عەبدولمەهدی" و "بەرهەم ساڵح" سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەهایەکی تایبەتی بە پەیوەندییەکانی تاران – بەغدا دەدەن و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پێشوازیی لەو پرسە کردووەو  دەیکات.

پێشتر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە سەفەر بۆ تاران و دیداری لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دەوڵەتی بەغدا بۆ تۆکمە کردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران لە تەواو بوارەکاندا سەلماند. ناوبراو لە گەڵاڕێژانی ئەمساڵدا بە هاوڕێی وەفدێکی پلەبەرز گەیشتە تاران و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی گفتوگۆی کرد.

سەفەری بەرهەم ساڵح بە ئێران تەنیا چەند رۆژ دوای هاتنە سەرکاری ناوبراو لە عێراق وەک سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، دەربڕی پەیامێکی گرینگ بۆ لایەنە دەرەکییەکان بوو و ئەویش چ نییە جیا لەوەی کە بڕیارگەلی سیاسی لە کۆمەڵگای عێراق لە ژێر کاریگەریی هۆکار دەرەکییەکان نییە.

بەرپرسانی عێراقی پێداگرن لەوەی کە پەیوەندییەکانی خۆیان لە گەڵ وڵاتانی دیکە و لەوان ئێران لە چوارچێوەیەکی بەدەر لە سیاسەتگەلی ئاژاوەنەرانەی ئەمریکا لە ناوچە، پێناسە و شرۆڤە بکەن. ئەو پرسە نیشان دەدات کە سیاسەتی "دامرکاندن و هەڕەشە"ی ولاتان بۆ ئیزۆلەکردنی ئێران نە تەنیا کاریگەر نەبووە، بەڵکوو ئاکامێکی پێچەوانەشی بووە.

ئێستاش کۆماری ئیسلامی ئێران حەزی هەمیشەیی خۆی بۆ تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا بردۆتە قۆناغی کردەکی. "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دواییەدا وێرای سەفەر بۆ عێراق لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و لەوان هاوتای عێراقیی خۆی دیداری کردووە. لایەنەکان لەو میانەی ئەو دیدارەدا سەبارەت بە رێکارگەلی تۆکمە کردنی پەیوەندییە دوو لایەنەکان و هەروەها گۆڕانکارییە ناوچەییەکان گفتوگۆیان کرد. ئەمڕۆش سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی بەغدای دەست پێکردووە.

هەر لەو پەیوەندییە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی خۆی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کرد: "پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق ستراتژیکە و بە خوێنی گەنجانی دوو وڵات لە شەڕی دژ بە داعش پاراو کراوە و هیچ وڵاتێک ناتوانێت ئەو پەیوەندییە لاواز بکات". ناوبراو هەروەها ڕاشکاوانە ڕاشیگەیاند کە دانوستانگەلێکی زۆر باشی لە گەڵ هاوتای عێراقیی سەبارەت بە پرسە دوو لایەنەکان و هاوکات گۆڕانکاریگەلی ناوچەیی بووە.

لە لایەکی دیکەوە، محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق‌یش گفتوگۆ دوو لایەنەکانی سەبارەت بە پرسگەلی دوو لایەنە و ناوچەیی کارامە وەسف کرد و جەختی کرد: پرسە سەرەکییەکان و تەوەرگەلی گرینگ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران تاوتوێ کرا و ڕێککەوتنی زۆر باش مسۆگەر بوو. وەزیری دەرەوەی عێراق هیوای خواست: "ئەنجامی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و دیداری لە گەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری و عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەرەدان بە هاوکارییە دوو لایەنەکان، دەسکەوتی کارای ببێت".

سەفەرگەلی بەرامبەری بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی لە ڕاستیدا "نا"یەکی گەورە لە لایەن بەغدا بە دەسەڵاتە بیانییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە؛ دەسەڵاتگەلێک کە خوازیاری ئەوەن تا لە هەلومەرخی گەمارۆی ئابووری لە دژی ئێران، پەیوەندیی وڵاتانی دیکەش لە گەڵ تاران بگاتە کەمترین ئاستی خۆی و لە ئەنجامدا، بەرتەسک بێتەوە.

بەوەشەوە، بەرپرسانی عێراقی نە تەنیا وەڵامی ئەرێنیان بە گۆشارە بیانییەکان نەدایەوە و نادەن، بەڵکوو تەواو هەوڵی خۆیان بۆ تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ تاران خستۆتە گەڕ و لە یەکەمایەتیی کارەکانی خۆیان داناوە، هەتا نیشان بدەن کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و سیاسەتی دەرەکیی ناچێتە ژێر کاریگەریی هۆکارە دەرەکییەکان.

هەر لەو پێناوە، پێشتریش بەرپرسانی عێراقی هەڵوێستگەلی زۆیان هەمبەر بە گەمارۆوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا بە ئاشکرا ڕاگەیاندووە. بۆ وێنە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەوبارەیەوە جەختی کردووە: "ئێمە لە عێراق نامانەوێ بە هیچ چەشنێک لە گەمارۆوە دژە ئێرانییەکان زیان ببینین".

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشی کردووە: "ئێمە نامانەوێ عێراق قورسایی گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی ئەمریکا لە ئەستۆ بگرێت". هەڵوێستی ڕوونی بەرپرسانی عێراقی هەمبەر بە گەمارۆوە دژە ئێرانییەکان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە بەرپرسانی عێراقی تەنانەت لە سای داسەپانی ئەو گەمارۆیە دژە مافی مرۆڤە، بڕیاری یەکلا کەرەوەیان بۆ تۆکمە کردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە گەل تاران داوە.

بەو پێیەی پێشتر ئەمریکییەکان تەنانەت بە زمانی هەڕەشە، ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە خوازیاری پابەندبوونی بەغدا بە گەمارۆوە دژە ئێرانییەکانن، بەڵام سەفەرگەلی بەرامبەری بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی لە دۆخی ئێستا و بڕیاری دوو لایەنە بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتننامە و بڕیارنامەگەلی هاوکاریی جۆراوجۆر، نیشان دەدا کە دۆخە بە ئارەزووی ئەمریکییەکان ناچێتە پێش.

دەسەڵاتە بیانییەکان لە ماوەی ڕابردووەوە بەردەوام بە هەڕەشە کردن لە بەرپرسانی عێراقی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی و مامەڵەی ئابوورییان لە گەڵ تاران، هەموو هەوڵی خۆاین بۆ کەم کردنەوەی ئاستی دزە کردنی ئێران لە عێراق خستۆتە گەر. بەوەشەوە، ئەوان دوای سەفەرگەلی بەرامبەری بەرپرسانی تاران و بەغدا، بۆ جارێکی دیکە تێدەگەن کە سەروەریی "سیستەمی تاک جەمسەری" لە جیهان کۆتایی پێهاتووە و چیتر ئەوە واشنتۆن نییە کە هەموو قسەکان دەکات.

تەنانەت حزب و ڕەوتە سیاسییە جۆراوجۆرەکانیش لە قۆناغی زەمانیی ئێستا پێشوازی دەکەن لە تۆکمەتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق. زۆربەی حزبە عێراقییەکان لە سیاسەتی دەوڵەتی بەغدا بۆ تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ تاران بە تەواوی ڕازین و بە هەنگاوێک لە پێناو دابین کردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق ناوی لێ دەبەن؛ پرسێک کە تەواو بە پێچەوانەی ئارەزووی دەسەڵاتگەلی بیانییە.

هەر لەو پەیوەندییە، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی کۆتلەی "چاکسازی و ئاودان کردنەوە"ی عێراق لای وایە: "سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا زۆر گرینگە و لە قۆناغێکی هەستیاردا ئەنجام دەدرێت. ئەوە نیشاندەری پێداگریی تایبەتی دوو وڵات بۆ پەرەدان و تۆکمەترکردنی پەیوەندیی نێوانیان لە باڵاترین ئاستی مومکینە".

ناوبراو هەروەها جەختی کرد: "دەوڵەتی ئێستای عێراق سەبارەت بە گەمارۆوە داسەپاوەکان لە دژی ئێران، بۆ گوشارگەلی ئەمریکای شلوێ نەکردووە. دەوڵەتی عێراق هەوڵ دەدات تا بە پێی یاساگەلی نێودەوڵەتی، بەرژەوەندییەکانی عێراق و بایەخە ئەخلاقی و مرۆییەکان، هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ وڵاتانی دیکە بپارێزێت".

هاوکات هادی عامری ئەمنیداری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران بایەخێکی تایبەتیی هەیە، وتی: "ئێمە لەو پەیوەندییانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر ڕازین. لە ڕاستیدا نابێ فەرامۆش بکەین کە ڕاوێژکارانی ئێرانی لە پەنای عێراق دژی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش شەڕیان کرد".

لەو ڕووەوە، ئاشکرایە کە دەوڵەتی عێراق لە قۆناغی ئێستای خۆیدا واتە تۆکمە کردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکان، لە پاڵپشتیی حزبەکان بەهرەمەندە و دەتوانێ بە تەواو مانا پشتیان پێوە ببەستێت. بە گشتی ئەوی تەواو ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەیە کە پەیوەندیی نێوان تاران و بەغدا لە باشترین قۆناغێ مومکینی دایە.

ئەوە پەیوەندییە باش و چڕوپڕە کە لەم دواییەشدا زۆر تۆکمەتر بووە، بۆتە هۆی ڕەزامەندیی بەرپرسانی عێراقی و ئەوەش دەسەلمێنێت کە بەرپرسانی بەغدا نیگەرانی پاشهاتی شیمانەیی تۆکمە کردنی پەیوەندیان لە گەڵ تاران لە لایەن دەسەڵاتگەلی بیانییەوە نییە و بە ورەیەکی جیدییەوە پێوشوێنی ئەو پەیوەندیان دەگرن.

ئەو پرسە کاتێک ئاشکراتر دەبێت کە لێدوانی "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەرۆک کۆماریی عێراق لە گەڵ هەواڵنێرانی ئێرانی دەخوێنینەوە. ناوبراو لەو دیدارەدا بە گێڕانەوەی چەند یادەوەریی لە دیداری چەند مانگی ڕابردووی لە گەڵ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و وتەکانی بەڕیزیان سەبارەت بە ئامادەبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکاری ئێرانی لە رێپێوانی ٢٠ ملیۆنیی چەلەی ماتەمینی حسێنی ئەوساڵ، بە زمانی فارسی وتی: "رێبەری باڵای شۆڕش فەرموویان کە پەیوەندیی پڕ لە خۆشەویستی و ڕێز لە نێوان گەلانی دوو وڵات ڕوو لە تۆکمەتر بوونە".

News Code 25554

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =